له ژێر دروشمی “نه‌ورۆزانه‌مان ژینگه‌یه‌کی خاوێنه” به ئیراده‌یه‌کی پڕ خورۆش و به هزرێکی سه‌وزه‌وه، زیاتر له سه‌د ئاوایی له هه‌ر جۆره زبڵ و پیسییه‌ک، خاوێن کرایه‌وه. ئه‌مڕۆ ژینگه پارێزانی ناوچه‌ی مه‌ریوان حه‌مسایه‌کیان خولقاند که له مێژووی ژینگه پارێزیدا خاڵێکی به‌رچاو بوو، ئه‌وان به دڵێکی فراوان و ڕۆحێکی ژینگه پارێزییه‌وه به‌ڵێنی دووباره‌یان به سروشت دایه‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌مه، 27ی ڕه‌شه‌مه، له به‌رنامه‌یه‌کی هاوکاتدا خه‌ڵکی ئاواییه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، ده‌ستیان دایه خاوێن کردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی گونده‌که‌یان. پلانی خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاواییه‌کان له کۆتایی ڕه‌شه‌مه‌دا، به مه‌به‌ستی پێشوازی کردن له نه‌ورۆز و ده‌ستپێکردنی ساڵێکی نوێ، هه‌نگاوی نایه دوه‌م ساڵی خۆیه‌وه.
کومیته‌ی ئاواییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا وه‌کوو به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پلانه، به یارمه‌تی و هاوکاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ئاواییه‌کان، هه‌وڵیان داوه هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ تێکه‌ڵی ئه‌م کاره بکه‌ن، یه‌ک له‌وانه مناڵان بوون که ڕۆڵێکی به‌رچاویان له‌م کاره‌دا بینی.









ده ستان خوش بژی چیا.به رده وام بی چیا
درود بو شه ره فی دانه دانه تان
هه ر سه ربه رز بن و گشت ساته كان له لوتكه ي چياكان دابن،چياكاني ژينگه پاريز
سلاووریز بو سه وزایی نه وروزی سه وز
پاراستنی ژینگه پاراستنی ژیانه