دوای ئاگره که‌وتنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی سروشتی زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان، ئه‌مجاره پیرانشار بوه قوربانی ئه‌م دیارده دزێوه.
نیوه‌ڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی پووشپه‌ڕ گۆڕستانی ئاوایی ئه‌ندێزه له ده‌شتی لاجانی پیرانشار که‌وته به‌ر په‌لاماری ئاگر. هه‌رچه‌ند به‌زووترین کات خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌ندێزه و ئیداره‌ی ئاگر کوژاندنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌که به‌ڵام هه‌موو گۆڕستانه‌که که ڕووبه‌ری 4 هکتار ده‌بوو سووتا. تاکوو ئێستا هۆکاری ئه‌و ئاگر که‌وتنانه روون نییه به‌ڵام خه‌ڵکی خۆجێیی به هۆکاری مرۆڤی ده‌زانن.
شایانی باسه ئاوایی ئه‌ندێزه له 15 کیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری پیرانشار له نزیک شاره‌دێی گردکشانه هه‌ڵکه‌وتووه.
هه‌واڵنێر: س.ڕه‌حمانی
عالیییییی