ڕۆژی چوارشه‌مه 2/2/88 کاتژمێر 5:30 ی ئێواره ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی ئاوایی ئێنگیجه به بۆنه‌ی 2ی گوڵان، ڕۆژی زه‌وی، به هاوکاری دهیاری و شۆرای ئاوایی ده‌ستیان دایه خاوێن کردنه‌وه‌ی جاده‌و کۆڵان ده‌وروپشتی ئاوایی له هه‌ر چه‌شنه خه‌شه‌ڵێکی ته‌جزیه نه‌بوو. شایانی باسه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، ماسک و ده‌ستکێش و دڵق له لایه‌نی دهیاری ئاوایی به سه‌ر به‌شدار بواندا دابه‌ش کرا. ئه‌م چالاکیه که نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێرو نیوی خایاند بوه هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوایی له هه‌ر چه‌شنه ئه‌شغاڵێک. شایانی باسه ئه‌مه سێیه‌مین جاره که ئاوا چالاکیه‌ک له ئاوایی ئێنگیجه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی چیا هیوادارین که ئاوایی ئێنگیجه وه‌ک لانکه‌ی یه‌که‌می چیا له‌م جۆره چالاکیانه‌دا ڕچه‌شکێن و پێشه‌نگ بمێنێته‌وه‌و ببێته هۆی په‌ره پێدان و چاولێکردنی ئاواییه‌کانی تر به تایبه‌ت ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری زرێبار. ئاواته خوازین که نموونه‌ی ئه‌م کار‌و چالاکیانه زۆرتر بێت و ببێته ڕێچکه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌پێدانی کولتووری ژینگه پارێزی و پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناوچه‌که‌مان. به ئاواتی ئاینده‌یه‌ک که هه‌ر ماڵێک و هه‌ر تاکێک بۆ خۆی پاسه‌وانێکی ژینگه بێت.
22 آوریل 2009 - 0:00
شناسه : 110037
بازدید 118







ثبت دیدگاه