دوو هاووڵاتی چه‌ند به‌چکه قشقه‌ره‌یان له تیاچوون رزگار کرد. رۆژی هه‌ینی ٨٨/٢/٤ به هۆی گژه‌باوه هێلانه‌ی قشقه‌ره‌یه‌ک که پێنج به‌چکه‌ی تێدا بوو، تێک و پێک چوو بوو. به‌چکه‌کان که که‌وتبوونه سارایه‌و له گیانداندا بوون، له لایه‌ن کاک موحه‌مه‌د سه‌فره‌نگ و کاک دانا تابه‌وه له تیاچوون رزگاریان بوو. ئه‌م به‌چکانه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ماڵ تا درێژه به ژیانیان بده‌ن. ئێستا بۆ چه‌ند رۆژه‌ک ئه‌چێت که به خێو ئه‌کرێن و به خۆشیه‌وه له به‌ر هه‌ستی ژینگه دۆسی ئه‌و دۆستانه‌وه له سه‌لامه‌تیدان و بریار وایه که له کاتی باڵه‌فڕیدا به‌ر بدرێن.
24 آوریل 2009 - 0:00
شناسه : 110038
بازدید 151







ثبت دیدگاه