دیسانەوە ئێنگیجەیەکان لەبواری ژینگەپارێزیدا ڕچەشکێنیان کرد. ساڵی ڕابردوو ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی مەریوان بەزەیی ھەموو مرۆڤێکی دەبزواند، بۆیە ھەم ئەنجومەنی سەوزی چیا و ھەمیش ھەموو ژینگەدۆستانی تری خستە تێفکرینەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە.
خۆشبەختانە لاوەکانی ئاوایی ئێنگیجە بەدانانی تیمێکی ئاگر کوژاندنەوە بەکردەوە ڕێگەچارەیەکیان بۆ بەرەنگاری لەگەڵ ئەم کێشەیە دانا. ھیوادارین نموونەیان لەدێکانی تر زۆر بێت.
تیمی ناوبراو بریتین لە ١٦ کەس بەم ناوانەی خوارەوە:
- کاوە ھووشمەند
- ڕەفێق تازیک
- ئەحمەد ئەمانی
- مادێح ئەمانی
- کەیوان تازیک
- سەیوان قادری
- مەھدی جەمشیدی
- مووسا ئەمانی
- ساڵەح دانشوەر
- عابد دانشوەر
- عەبدووڵا ئازادیان
- ئارام ئازادیان
- دانا خوشڕوو
- حامی بووتیمار
- عیرفان تابزەڕ
- عەبدولڕەحمان ئازەری







ثبت دیدگاه