- ٢٩ی پووشپەڕ: پشت زانکۆی پەیام نووری مەریوان.
- ٣٠ی پووشپەڕ: لای کانی بەرقەڵا.
- ٣١ی پووشپەڕ: نزیک ئاوایی بەیەڵە.
- ٣ی گەلاوێژ: لای سێڕای نێ.
- ٣ی گەلاوێژ: نێوان ئاواییەکانی سەڵەسی و حەسەن ئاوڵە.
- ٣ی گەلاوێژ: نزیک ئاوایی قوڵقوڵە.
- ٣ی گەلاوێژ: تازاوا.
- ٤ی گەلاوێژ: پشت ئاوایی بایەوە.
- ٧ی گەلاوێژ: پشت بندۆڵی ھەورامان.
- ٩ی گلاوێژ: شوێنی پارکی ١٤ ھێکتاری مەریوان و نزیک گردی کەڵینکەوەی مەریوان، ئەوەی کە جێگای تێڕامان بوو، سووتانی ھاوکاتی ھەردوو جێگا بوو کە بە زۆریش ئەسووتا.
- ١١ی گەلاوێژ: دەور و بەر ئاوایی مووسک.
ڕاپۆرتێک لە ئاورەکەی سەڵەسی
رۆژی ٨٨/٥/٣ ئەنجومەنی سەوز ئاگادار کرایەوە کە ئاگرێک لە سەر جادەی سەڵەسی بەر بۆە، بۆیە دۆستانی چیا بە زووترین کات خۆیان گەیاندە ئەوێ و لەگەڵ خەڵکی ژینگە پارێزدا دەست بە کار بوون بۆ کوژاندنەوەی.جێی سەرنجە کە لەم جیگایە تەقینەوەی تەقەمەنی کۆن بە ھۆی ئاورەکە ھێندێک کاری کورژاندنوەی خستە دواوە. شایانی باسە کە تیمی ئاگر کورژاندنەوەی ئیدارەی سەرچاوە سروشتێکانی مەریوان و ئیدارەی بەرگری لە ئاوری مەریوان(ئاتەش نیشانی) لە کورژاندنەوەی ئەم ئاگرە ڕۆڵی بەر چاویان ھەبوو. بە داخەوە ئەم ئاگر تێبەردانە نزیک چوار ھێکتار لە چڕترین دارستانەکانی دەوروبەری شاری سووتان.
ڕاپۆرتێک لە ئاورەکەی قوڵقوڵە
کاتژمێر شەشی ئێوارەی ٣ی گەلاوێژ کاتێ ھێشتا ئاورەکەی سەڵەسی نەکوژابوۆ، ئەنجومەنی سەوزی چیا ئاگادار کرایەوە کە ئاگرێکیتر لە دارستانەکانی نێوان خاو و قوڵقوڵە بەر بوە. پاش تەواو بوونی ئاگرەکەی سەڵەسی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەرەو قوڵقوڵە بەڕێ کەوتن. بە ھۆی زۆری و بەر فراوانی ئاورەکە دۆستان و خەڵکی ئاواییەکانی دەرەوەران، کیکن، میرئاوا و ئێنگیجە ئاگادارکران و بۆ یارمەتی خۆیان گەیاندە ئاورەکە. لە ھەمان کاتدا خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەری ئاورەکە وەکوو ساوجی و قۆڵقۆڵە خەریک بەرگری پەرەسەندنی ئاورەکە بوون بە دواوی گەیشتنی دۆستان و تیمی ئاگر کورژاندنەوەی دایەرەی سەرچاوە سروشتیەکانی مەریوان دوای ٣ کاتژمێر بەری پێ گیرا.خەساری پێ گەیشتوو بەم شوێنە نزیک ٦ ھێکتار بوو.







ثبت دیدگاه