24 آگوست 2009 - 0:00
شناسه : 110065
بازدید 138
پ
پ
  • ١٣ی گەلاوێژ: پشت گەڕەکی تازاوا
  • ١٤ی گەلاوێژ: ھەردەکانی پشت مێرگە درێژ
  • ١٥ی گەلاوێژ: پشت پادگان
  • ١٥ی گەلاوێژ: گۆڕستانی دارسێران
  • ١٥ی گەلاوێژ: نزیک زانکۆی پەیام نوور
  • ١٥ی گەلاوێژ: لای میراوا
  • ١٦ی گەلاوێژ: پشت باشماخ
  • ١٧ی گەلاوێژ: ڕێگای ڕەشەدێ
  • ١٧ی گەلاوێژ: کانی خەیاران
  • ١٧ی گەلاوێژ: دەورووبەری نگڵ
  • ١٧ی گەلاوێژ: لای قەڵاجێ
  • ١٨ی گەلاوێژ: کانی دۆمەی لای دەرەتفێ
  • ١٨ی گەلاوێژ: لای سەردۆش
  • شەوی ١٨ی گەلاوێژ: لای ئەسراوا
  • ١٩ی گەلاوێژ: لای کارخانە ئارد سەوڵاوا
  • ١٩ی گەلاوێژ: زەلەکانی زرێبار
  • ٢٠ی گەلاوێژ: زەلەکانی زرێبار
  • ٢١ی گەلاوێژ: ھەردی سەردۆش
  • ٢١ی گەلاوێژ: زەلەکانی زرێبار
  • ٢٢ی گەلاوێژ: ھەردی دەرزیان
  • ٢٢ی گەلاوێژ: پشت چوارباخ
  • ٢٣ی گەلاوێژ: ھەردی نژمار
  • ٢٣ی گەلاوێژ: پشت چوارباخ
  • ٢٥ی گەلاوێژ: پشت دارسێران
  • ٢٥ی گەلاوێژ: نێوان ئاوایی نێ و کەڵکەجان ناسراو بە «بەیتەپ»
  • ٢٥ی گەلاوێژ: پشت ئاواییی نێ بۆ جاری دووھەم
  • ٢٥ی گەلاوێژ: لە نزیکیی ئاواییی بەیەڵە
  • شەوی ٢٥ی گەلاوێژ: گۆڕستانی دارسەیران
  • شەوی ٢5ی گەلاوێژ: پشت ئاواییی مووسک
  • ٢٦ی گەلاوێژ: پشتی گەڕەکی چوارباخی مەریوان
  • شەوی ٢٧ی گەلاوێژ: لای ئاواییی دەرزیان
  • شەوی ٢٧ی گەلاوێژ: بەرانبەر ئاواییی نژمار
  • ٢٨ی گەلاوێژ: ئاواییی گومارەلەنگ
  • ٢٨ی گەلاوێژ: دوو ھەرد لە ھەردەکانی ئاواییی نیاوا
  • ٢٩ی گەلاوێژ: لای ئاواییی رەشەدێ
  • ٣٠ی گەلاوێژ: ئاواییی بایەوە
  • ٣٠ی گەلاوێژ: ئاواییی نێ
  • ٣٠ی گەلاوێژ: پشتی شاری کانی‌دینار
  • شەوی ٣٠ی گەلاوێژ: ھەردی گاڕان
  • ٣١ی گەلاوێژ: دەوروبەری شاری کانی‌دینار
  • ١ی خەرمانان: گومارەلەنگ (کە ٢ رۆژ سووتا)
  • ١ی خەرمانان: کانی دۆمای دەرەتفێ
  • ٢ی خەرمانان: گومارەلەنگ
  • ٢ی خەرمانان: پیران
  • ٢ی خەرمانان: جەژنیاوا
  • ٢ی خەرمانان: سێڕای نێ
  • ٢ی خەرمانان: تفڵی (سەوڵاوا)
  • ٢ی خەرمانان: قەڵاجێ (سەوڵاوا)
  • ٢ی خەرمانان: زەکریان (سەوڵاوا)
  • ٥ی خەرمانان: کێوی میراجی
  • ٦ی خەرمانان: گردی بەینی بەیەڵە و لەنجاوا
  • ٦ی خەرمانان: رێگای بەیەڵە
  • ٧ی خەرمانان: شاری جووجەسازی
  • ٨ی خەرمانان: دۆڵی مووسک
  • ٨ی خەرمانان: پشتی مەحەلەی کوورەی مووسەوی
  • ٨ی خەرمانان: لە نزیکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان
  • ٩ی خەرمانان: ھەردی کونە رێویی گوێزەکوێرە
  • ٩ی خەرمانان: دۆڵەناو دزڵی
  • ٩ی خەرمانان: دەوروبەری ئاواییی مڕانە
  • ١٠ی خەرمانان: ئاواییی بیەکەڕە

ئاورەکەی مێرگە درێژ

کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٤ی گەلاوێژ بە ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕاگەیاندرا کە دارستانەکانی پشت مێرگەدرێژ ئاگری تێ بەربووە. ھەر بۆیە بە خێرایی چەند دۆستێکی ئەنجومەن لە ناو شارەوە بەرەو مێرگەدرێژ ڕێکەوتن. جێی خۆشحاڵیە کە مەلای ئاواییی مێرگە درێژ بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە مزگەوتا بانگەوازی کردبوو، ھەر بۆیە زیاتر لە ٣٠ کەس لە خەڵکی ئاوایی ھاتبوون و ھەروەھا دایەرەی سەرچاوە سروشتییەکان بە ئەکیپێکەوە خۆی گەیاندە ئەوێ. پاش ماوەیەک ئەکیپی ئاگر کوژاندنەوەی چیا لە جووجەسازی ھاتن بە ھانایانەوە. بە ھۆی زۆر بوونی ئاگرەکەوە ھەموو ئەوانە تا کاتژمێری ٦ی بەیانی خەریکی کوژاندنەوە و ئاگربڕ کردنی بوون و لە ئاکامیشدا زیاتر لە ١٠ھێکتار لە چڕترین دارستانەکانی ناوچە لە ناو چوو.

بریندار بوونی یەکێک لە ئەندامانی چیا

لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی پشت پادگان لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ کە نزیکەی ٣ کاتژمێر کاتی برد، یەکێک لە ئەندامانی چیا بە ناوی «عەلی پەرویزی» لە کاتی ئاور کوژاندنەوەدا بریندار بوو. ناوبراو بە خێرایی برایە نەخۆشخانە و تیمار کرا. بە خۆشحاڵیەوە پاش چەند ڕۆژ چاک بووەو و گەڕایەوە بۆ ناو دۆستانی ئەنجومەن.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.