06 آگوست 2009 - 0:00
شناسه : 110066
بازدید 118
پ
پ

بە مەبەستی دروست کردنی ھەستی بەرپرسایەتی بەرانبەر بە ژینگە،‌ ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژ، لە سەر بڕیاری خەڵکی ئاواییی نێ و بە ھاوکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەست درایە پاک و خاوێن کردنەوەی ئاواییی نێ لە ھەر چەشنە ئەشغاڵێک.
ئەم ھەڵمەتە کاتژمێری ٤:٣٠ی دوانیوەڕۆ بە کۆبوونەوەی دۆستانی ژینگە ھەر لە منداڵەوە تا گەورە لە بەردەم مزگەوتی ژوورووی ئاوایی دەستی پێ¬کرد و بەرەو مەیدانی ئەسڵی، بەسەر ڕاستە جادەی ئاوایی و کۆڵانەکانی دەورووبەری و بەرەو ئاواییی «کانی سانان» و پاشان بە گەڕانەوە بەسەر گەڕەکی گەورەی ژوورووی ئاوایی درێژەی ھەبوو.
شایانی باسە ھاوکات نووسراوەیەک لەسەر چارەسەر‌یی کێشەکانی ئەشغاڵ لە لایەن ئەنجومەنی سەوزەوە بڵاو ئەکرایەوە.
لە کۆتایی کارەکەدا بەڕێز «ناجی کانی‌سانانی» مودیر عامڵی ئەنجومەنی سەوزی چیا، بەڕێوەچوونی ئاوەھا کارێکی بە گەورە و پیرۆز وەسف کرد و دەست‌خۆشی لە ھەموو خەڵک کرد، بە تایبەت مامۆستای ئاوایی کە ھاندەری خەڵک بوو بۆ سەرگرتنی ئەم کارە. ھەروەھا کاک ھادی، بەڕێوەبەری شۆرای ئاوایی، لە وتەیەکدا داوای بەردەوام بوون و درێژە دانی ئەم چەشنە کارانەی کرد و ھەروەھا پەنجەی خستە سەر ھەندێک لە گرفتەکانی ئاوایی کە ئاسانکاریە بۆ پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگە.
کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە دەسکەوتێکی باشەوە ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێ ھات.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.