30 آگوست 2009 - 0:00
شناسه : 110073
بازدید 144
پ
پ

کاتژمێر ١٢:٣٠ی ڕۆژی ھەینی ٦ی خەرمانان ھەواڵ درا بە ئەنجومەنی سەوزی چیا کە ھەردەکانی بەرامبەر لەنجاوا ئاگری تێ بەردراوە.
پاش کەمێک ئەندامانی ئەنجومەن و ئیکیپی دایەرەی سەرچاوە سروشتیەکان و ھەندێ خەڵکی ژینگە دۆست خۆیان گەیاندە شوێنی ناوبراو.
دوو کێف بەرامبەر لەنجاوا لە چەند شوێنی جیا جیاوە ئاگریر تێ بەردرابوو. ئەوەی کە دوو کێف و لە ھەردوو کێفەکەدا لە چەند شوێنی جیا جیاوە ئەگڕا دەیسەلماند کە ئاورەکە بە ئەنقەست بەردراوە. بە ھۆی زۆر بوونی پووش و پەڵاشی ناوچەکە ئاورەکە زۆر بە خێرایی تەشەنەی دەسەند ئاور کوژێنەرەکان بە گشتیان نزیکەی ٥٠ کەس دەبوون بەڵام دیسان ھەر نەیاندەتوانی بە باشی کۆنتڕۆڵی بکەن.
لە دوای ٣ کاتژمێر ھەوڵ و تەقالای ھەموو دڵسۆزانی ژینگە ئاورەکە کۆننتڕۆڵ کرا بەڵام بەداخەوە لە ئاکامدا نزیکەی ٢٠ ھێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی سووتاند.
شایانی باسە کە ئەو شوێنە چونکە ڕێگای تایبەتی ماشینی ھەبوو ئاتەشنشانی بە ئاسانی دەیتوانی بێتە ئەوێ و ڕۆڵێکی بەرچاوی ببێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەوان لەوێدا بوو بەڵام بە بیانووی خراپ بوونی ماشینەکەوە ھیچ کارێکیان نەکرد.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.