به پێی هه‌واڵێک که له ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قزه‌وه له سه‌ر ژینگه بڵاو کراوه‌تۆ، مامۆستایانی ئایینی دیسان به هه‌ڵوێستێکی گرینگ، له سه‌ر ڕاو، ڕاوچیان و خه‌ڵکی به ئیمانی کوردستانیان وشیار کردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌قی هه‌واڵه‌که:مامۆستایان و زانایانی پایه‌به‌رزی ئایینی كوردستان، هه‌میشه و له هه‌موو كاتێكدا رۆڵێكی گرینگ‌یان له بواری وشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بینیوه و زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی هاووڵاتیانی كوردستانیش گوێڕایه‌ڵی راسپارده و فتواكانی زانایانی ئایینین و خۆیان به پابه‌ندی ئه‌و فتوا و بڕیارانه ئه‌زانن.
له نوێترین فتوای كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و زانایانی ئایینی ناوچه‌ی سه‌قز و بانه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیارده‌ی راو كردنی ئاژه‌ڵه كێویه‌كان به حه‌رام و تاوانێكی گه‌وره زانراوه و داوا له موسڵمانانی باوه‌ڕمه‌ندی ئه‌م ناوچه كراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌مه‌به‌دواوه ئاژه‌ڵه كێویه‌كان راو نه‌كه‌ن. له به‌شێك له‌م فتوا گرینگه‌دا كه ده‌قێكی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز كراوه، هاتووه: گۆشتی هه‌موو ئاژه‌ڵێكی كێوی كه به مه‌به‌ستی فرۆشتن یان خواردن له لایه‌ن راوچیه‌كانه‌وه راو بكرێت حه‌رامه و ئه‌م دیارده ته‌نها بۆ كه‌سانێك حه‌ڵاڵه كه هه‌ژار بن و له برسیه‌تیدا په‌نا بۆ راوكردن ببه‌ن و ئه‌و راوچیانه ناگرێته‌وه كه بۆ به‌سه‌ربردنی كات و ساتێكی خۆش یان وه‌كوو پیشه و كاروكاسبی خه‌ریكی راوكردنی ئاژه‌ڵه كێویه‌كانن.
10 جولای 2011 - 0:00
شناسه : 110399
بازدید 113







ثبت دیدگاه