یه‌کێ له کارە به نرخه‌کانی ئه‌م هاوینه‌ی ساڵی 1390ی هه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئه‌وه‌یه که هه‌رحه‌وتوویه‌ک سه‌ردانی 3 ئاوایی بکات بۆ باس کردن سه‌باره‌ت به پاراستنی ژینگه و دارستانه‌کان.که هه‌تاکوو ئێستا بۆ ئاواییه‌کانی: پێله، ڕه‌شه‌دێ، ئه‌سراوا، نژمار، به‌رده‌ڕه‌شه، سێفی سه‌روو، ده‌ری و گوێزه‌کوێره ئه‌م کاره‌ی به‌ڕێوه بردوه و به ڕووگه‌شی داربه‌ڕوه‌کان و هۆره‌ی په‌له‌وه‌ره‌کانه‌وه ئه‌م کاره درێژه پێ ده‌دات.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 1/5/1390ی هه‌تاوی، هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی ئاوایی “گێڵی که‌ران”یان کرد. له‌مزگه‌وتی ئاواییه‌وه داواکرا پیاوان له‌به‌رقوتابخانه‌و ژنانیش له به‌رمزگه‌وت کۆببنه‌وه بۆباس کردن سه‌باره‌ت به چه‌ن ته‌وه‌رێک له سه‌ر‌ژینگه. نزیکه‌ی70 که‌س له پیاوان، ژنان ومنداڵان هاتن به‌ره‌وپیری بانگه‌وازه‌که‌وه. کومیته‌ی ژنان سه‌باره‌ت به پاک وخاوێنی ناوماڵ و ناو ئاوایی و ڕۆڵی دایک وه‌ک په‌روه‌رده‌که‌ری منداڵ که تا چ ئاستێک ئه‌توانێت منداڵێکی ژینگه پارێز په‌روه‌رده بکات باس کرد. له به‌ر قوتابخانه‌ش سه‌ره‌تا له لایه‌ن کاک زانیاردره‌خشانی شانۆیه‌ک له سه‌ر ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه‌برا که بوه هۆی به‌شداری زۆرینه‌ی منداڵان. پاشان کاک “ئومید حسه‌ین زاده” چه‌ن کار و ئامانجی ئه‌نجومه‌ن وه‌ک ناساندن به ئه‌و خه‌ڵکه ڕاگه‌یاند. دواتر کاک ئارام فه‌تحی که‌ڵکه‌کانی دارستان، ئاژه‌ڵه‌کان، چۆنیه‌تی گرێدانی سیسته‌می بوون به‌یه‌کتره‌وه وچۆنیه‌تی ئامرازبوونی سرووشت بۆ ڕاکێشانی گه‌شتیار به‌ره‌و لای خۆی، بۆئاماده‌بووان باس کرد و ئاکامه تاڵه‌کانی سووتانی دارستان وڕاوی شی کرده‌وه. دوای کۆتایی هاتن به قسه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، خه‌ڵکی ئاوایی که‌وتنه سه‌ر باسی گیروگرفته ژینگه‌ییه‌کانی ناوئاوایی. یه‌کێ له‌و گرفتانه بوونی زبڵ وپه‌یین بوو له به‌ر چه‌م و ناو ئاوایی، ئه‌مه کێشه‌ی زۆرێک له‌و دێهاتانه بوه که تا ئێستا ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی کردوون. ئه‌م ئاواییه به هۆی ئه‌وه‌ی که که‌متر له 100 ماڵه دێهیاری پێنه‌دراوه و له لایه‌ن سیستمه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه تا ئێستا هیچ بوودجه‌یه‌کی بۆ ته‌رخان نه‌کراوه. پێویستە بڵێین خه‌ڵکی گێڵی که‌ران به گه‌رمی پێشوازییان له‌و بزاڤه به که‌ڵکه‌ی ئه‌نجومه‌ن کرد.
ڕپۆرتاژنووس: ئارام فەتحی یەکەمی گەلاوێژی ١٣٩٠







ثبت دیدگاه