ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی 1390، بە ڕەوتی جاران دوو تیم لە ژنان و پیاوانی ئەنجومەن بەرەو ئاوایی “کەڵە وێنجە” بەڕێکەوتن.
30 که‌س له ژنانی ئاوایی کۆکرانەوەو له لایه‌ن کومیته‌ی ژنانه‌وه سه‌باره‌ت به پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناو ئاوایی،ناو ماڵ،چۆنیه‌تی نه‌خۆشینه‌کانی ئاژه‌ڵداری و شێوازی به‌رگری له‌و نه‌خۆشینانه،ئه‌رکی دایک وه‌ک په‌روه‌رده‌که‌ری منداڵ بۆ بارهێنانی منداڵێکی ژینگه‌پارێز قسه‌یان له‌گه‌ڵ کرا. به‌ڵام پیاوانی ئه‌و ئاواییه له مه‌زراکانیان خه‌ریکی ئیش بوون. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه نه‌توانرا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا مامۆستای که‌ڵه‌وێنجه بڕیاری دا له نوێژی هه‌ینی سه‌باره‌ت به ژینگه و دارستان بۆ خه‌ڵکی ئاوایی بدوێ.
27 جولای 2011 - 0:00
شناسه : 110418
بازدید 100







ثبت دیدگاه