ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٠ی هه‌تاوی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا سه‌ردانی ئاوایی به‌یه‌ڵه‌یان کرد. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن یه‌کێ له ئه‌ندامان له مزگه‌وتی ئاواییه‌وه داوا له خه‌ڵک کرا له مه‌یدانی ئاوایی کۆببنه‌وه بۆ باس کردن سه‌باره‌ت به پاراستنی ژینگه و دارستانه‌کان. نزیکه‌ی 100 که‌س له ژن و پیاو و منداڵ هاتن به‌ره‌و پیری بانگه‌وازه‌که‌وه. له‌به‌ر مزگه‌وتی ئاوایی له‌لایه‌ن کاک زانیار دره‌خشانییه‌وه شانۆیه‌ک له‌سه‌ر باسی ژینگه و ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه چوو که سه‌رنجی زۆرینه‌ی منداڵانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. کومیته‌ی ژنانی ئه‌نجومه‌نیش سه‌باره‌ت به پاک و خاوێنی ناو ماڵ، ناو ئاوایی، ئه‌رکی دایک وه‌ک په‌روه‌رده‌که‌ری منداڵ بۆ بارهێنانی منداڵێکی ژینگه‌پارێز، نه‌خۆشینه هاوبەشەکانی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ و چۆنیه‌تی به‌رگری له‌و نه‌خۆشینانه و خه‌ساری ئاگره‌کان له‌سه‌ر دارستان و ژینگه قسه‌یان له گه‌ڵ ژنانی ئاوایی کرد.
کاک ئومید ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به که‌ڵکه‌کانی دارستان و ئاژه‌ڵه‌کان، پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان دارستان و ئاژه‌ڵه‌کان و مرۆڤ به‌یه‌که‌وه، بۆ پیاوان دوا. دواتر به شێوه‌یه‌کی شیاو ئاکامه تاڵه‌کانی سووتانی دارستان و ڕاووکردنی بۆ ئاماده بوان باس کرد و به هاوردنه‌وه‌ی چه‌ن حه‌دیس و ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز و کتێبه ئایینیه‌کان، گرنگی دانی دین به دارستان و ژینگه‌ی خسته به‌ر سه‌رنج به هیوای ئه‌مه‌گدار بوونی مرۆڤ به‌و نیعمه‌تانه‌ی په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوه. پاشان چۆنیه‌تی به ئامراز بوونی سرووشت بۆ ڕاکێشانی گه‌شتیار و موسافیر به‌ره‌و لای خۆی، باس کرد. وته‌کانی کاک ئومێد به سپاسی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه کۆتایی پێهات .
08 آگوست 2011 - 0:00
شناسه : 110441
بازدید 105







ثبت دیدگاه