بە ناوی خودا
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی -ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان به‌هاوکاریی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی مه‌ریوان و به پشتیوانیی ئیداره‌ی کوللی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان سمینارێکی ۲ ڕۆژه به ناوی ڕه‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی به‌ڕێوه ئه‌بات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له هه‌موو شاعیران، نووسه‌ران، ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی و لێکۆڵه‌ران ئه‌که‌ین وتاره‌کانی خۆیان، به پێی ته‌وه‌ره دیاریکراوه‌کان، بنێرن بۆ لیژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ری سمینار.
ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کان:
*خه‌سارناسیی شیعری نوێی کوردی
*به‌ستانداردکردنی دا‌هێنان له شێعری نوێی کوردی‌دا؛ ته‌نگژه یا ده‌رفه‌ت؟
*ده‌وری خوێنه‌ر و پێگه‌ی خوێندنه‌وه له سه‌ر ده‌قی نوێ
*شوناسی ئاکاری له شیعری نوێی کوردی‌دا
*ئه‌زموونی مودێڕنیته له شیعری نوێی کوردی‌دا
*نیهیلیسم و ته‌نگژه‌ی واتا له شیعری نوێی کوردی‌دا.
*ئانتۆلۆژی له شیعری نوێی کوردی‌دا.
*ڕه‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ له شیعری نوێی کوردی‌دا
*ململانێی به‌ده‌روه‌ستبوون و سه‌ربه‌خۆیی (خود آیینی) له شیعری نوێی کوردی‌دا.
*شیعری نوێی کوردی و جوگرافیای زاراوه‌کانی.
*پێوه‌ندیی نێوان شیعری نوێی کوردی و هونه‌ری واتاخواز .
*پێگه‌ی حیجاب و عیفاف له شێعری نوێی کوردی‌دا.
*ده‌وری شێعری کوردی له به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ه‌کان وه‌کوو قاچاخی شتومه‌ک و دراو و خووگرتن به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان .
چۆنێتیی به‌ڕێکردنی وتاره‌کان:
*وتاره‌کان به تایپکراوی له‌سه‌ر یه‌ک ڕووبه‌ری لاپه‌ڕه‌ی A4و له‌گه‌ڵ فایلی وۆرده‌که‌یدا( (word 2007 )بنێرن بۆ ناونیشانی نووسیگه‌ی سمینار .
*بابه‌ته‌کان له ۱۲لاپه‌ڕه‌ی ۴۰۰ وشه‌یی دا بنێردرێن. زۆرترین کاتی دیاریکراو بۆ خوێندنه‌وه هه‌ر وتارێک ۲۰خوله‌که.
*وتاره‌کان به هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسي وه‌رئه‌گیردرێت.
*کورته‌ی وتاره‌کان(که‌متر له‌۵۰۰وشه)به‌هه‌ر دوو شێوازی چاپکراو و فایلی (2007word ) له‌گه‌ڵ وتاره‌که‌دا بنێردرێت.
*ناونیشانی خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌که :ناو و ناسناو ،پله‌ی خوێندن،ناونیشانی پۆستی،ژماره‌ی ته‌له‌فۆن(موبایل شیاوتره)و ئیمه‌یل له لاپه ڕه‌یه‌کی جیاوازدا له‌گه‌ڵ وتاره‌که‌دا بنێردرێت.
*دووایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی وتار۲۰/۷/۱۳۹۰
*سمیناری ڕه‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی ، ڕۆژانی ۱۱و۱۲ی خه‌زه‌ڵوه‌ری۱۳۹۰،له هۆڵی گشتیی موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی مه‌ریواندا به‌ڕێوه ئه‌چێت.
*له‌کۆتایی سمیناره‌که‌دا نووسه‌ری وتاره هه‌ڵبژێردراوه‌کان خه‌ڵات ئه‌کرێن.
*وتاره نێردراوه‌کان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه.
نووسینگه‌ی سمینار
کوردستان.مه‌ریوان.موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ری،نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی-ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
په‌یوه‌ندی : ۰۹۱۸۳۸۴۰۳۵۰ ۰۹۱۸۵۲۱۸۴۱۹ ۰۸۷۵۳۳۰۱۱۵۴
فاکس: ۰۸۷۵۳۳۰۱۱۵۵
وێبلاگی سمینار: rezber25.blogfa.com
ئیمه‌یل: rezber25@gmail. com







ثبت دیدگاه