12 اکتبر 2011 - 0:00
شناسه : 110500
بازدید 96
پ
پ

بە بۆنەی ١٦ی ڕەزبەر ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین بە هاوکاری ئیدارەی بهزیستی مەریوان، فستیڤاڵێکیان بەڕێوە برد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر پارکی میلەت خانەخوێی نزیک بە هەزار کەس لە مناڵانی ٦ تا ٩ ساڵی باخچەی ساوایان و سەرەتایی و ئەژمارێک لە بنەمالەکانیان بوو. فستیواڵەکە بە خوێندنەوەی وتارێک سەبارەت بەو ڕۆژەو گرینگی منداڵ دەستی پێ کرد. بەرنامە بەو شێوەی خوارەوە درێژەی پێدرا؛
– خوێندنەوەی شێعر لە لایەن مناڵەکانەوە.
– بڵاو کردنەوەی سرود و گۆرانی منداڵان.
– بەڕێوە بردنی شانۆی تایبەت بە مناڵان.
– پێشکەش کردنی خەڵات بە هەندێ لە مناڵەکان.
شایانی باسە پیشانگایەکی وێنەی منداڵانیش لە شوێنی فستیواڵەکە بەڕێوە چوو.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.