31 اکتبر 2011 - 0:00
شناسه : 110515
بازدید 98
پ
پ

لە بنە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ دا، نزیکەی ٤٠٠ – ٤٥٠ باڵندەی لەقلەق، لە مێرگەکانی دەشتی شەروان، پێدەشتی ئاواییەکانی ئێنگیجەو بەردەڕەشەی سەر بە شاری مەریوان؛ بۆ پۆل بەستن نیشتنەوەو یەکانگیر بوون. دوای کۆبوونەوەی زۆربەی لەقلەقکانی ژینگەکانی دەوراندەو زرێبار؛ لە چاشتینگایەکی دێردا، بە هێزی باڵیان، فڕگاکانی ئاسمانی ناوەندەکە کرا بە هوژمگای فڕین. بە شوێن چەند جار سووڕ دانەوە ئەم شوێەنەیان کرد بە دوایین باڵگای وارگەی گەرمەسێر بەستن.
گەڕیان ئەو پەلەوەرانە لە ئاسمانی هەردو دەشتەکاندا بۆ بەرز بوونەوە بە پیتەکانی ناوچەکە تا ساڵە کۆچێکی تر بەرەو ئێڵاخ و کوێستان، لەستارگە بژوێن و بە پیتەکانی ناوچەکە. ئەم پەلەوەرانە ڕوویان لە باشووری خۆرئاوا کرد و بەرەو ناوبەندانی دەریاچەی بەریانی دەربەندیخان، ڕێچکەی (فڕگەی) کۆچی ساڵانەی گەرمیان ڕەویان کرد بە پێبازێکی تر لە بڕگەکانی ژین لە درێژەی ژیانی ئەم باڵندە سوود بەخشەی سروشتی وڵاتدا.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.