07 نوامبر 2013 - 0:00
شناسه : 111557
بازدید 159
پ
پ

بە سەرنج دان بە یەک بوونی ژێدەری ژیانی هەموو بوونەوەرەکان، کە لە سەر بنچینەیەکی یەکسان پێکهاتوون؛ و بە تێپەڕکردنی قۆناغەکانی تەکاموڵ گۆڕدراون و بە سەرنجدان بەوەی کە هەموو گیانلەبەرەکان مافی سورووشتی خۆیانیان هەیە و هەر ئاژەڵێکیش مافی تایبەتی خۆی هەیە، بە دڵنیاییەوە پێشێلکردنی یاساکان و تەنانەت بێ ئاگایی لەم یاسا سورووشتیانە کارەساتگەلێکی گەورە بە نیسبەت، لە ناوچوونی ژینگە بە دوای خۆیدا دەهێنێت هەر وەها کە ئەم لە ناوچوونانە ڕوویان داوە و بەردەوام مرۆڤەکانیش زۆرتر بەرەو توندوتیژی بەرامبەر بە ئاژەڵان هان ئەدرێن. دەبێت ئاگامان لەوە بێت کە پێکەوە ژیانی بوونەوەرەکان، هێمایەکە بۆ مرۆڤ کە دان بە مافی ژیانی بوونەوەرانی تردا بنێت. بە دڵنیاییەوە ڕێزلێنانی مرۆڤ لە ئاژەڵ، کەمتر و جیاواز لە ڕێزلێنانی مرۆڤ لە مرۆڤ نییە.
بەم شێوەیە ڕادەگەیەنین:
مادەی1
هەموو بوونەوەرێک مافی یەکسانی ژیانی لە ژێر ناوی هاوسەنگیی ژینی هەیە، ئەم مافانە گیانلەبەرێکی جیاواز و تایبەت لە خۆ ناگرن.
مادەی2
دەبێ ڕێز لە مافی ژیانی هەموو ئاژەڵێک بگیردرێت.
مادەی3
1- هیچ ئاژەڵێک نابێت بەرامبەر ئاکاری توند و بێ بەزەییانە ببێتەوە.
2- ئەگەر پێویست بە کوشتنی ئاژەڵێک بێت دەبێ بە خێرایی بێ ئێش و بێ ئاگا لێبوونی ئاژەڵەکە بکوژرێت.
3- ئاکاری نەشیاو و بێ ڕێزی بەرامبەر بە لاشەی ئاژەڵەکە نەکرێت.
مادەی4
1- ئاژەڵە هەردییەکان مافی ژیان و زاوزێی ئازادنەیان لە ژینگەی سورووشتی خۆیان هەیە.
2- بێ بەشکردنی درێژخایەنی ئاژەڵە هەردییەکان لە ئازادی، ڕاو کردن و ڕاوە ماسی بۆ خۆشی و کات بەسەر بردن و هەر شێوە بەکار هێنانی ئاژەڵە هەردییەکان ئەگەر پێویستی ژیان نەبێت دژ بەم مافە سورووشتیانەیە.
مادەی5
1- هەر ئاژەڵێک کە لەگەڵ مرۆڤ دەژی دەبێ بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێ.
2- ئاژەڵە ماڵییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بێ بەزەییانە دووربخرێنەوە یان بکوژرێن.
3- کردەوەکانی پەرەپێدان و وەچخستنەوە و بەکارهێنانی زیندەوەران ئەبێت بە پێی ڕێزلێنان لە پێکهاتەی تایبەتی فیزیۆلۆژیکی و ئاکاری ئەو ئاژەڵە بێت.
4- بەکار هێنانی ئاژەڵان لە پێشانگا، نمایش و فیلمەکان دەبێ دوور بێت لە هەر چەشنە بێ ڕێزی و توندوتیژییەک.
مادە6
1- هەر شێوە لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەیەک کە ئازاری جەستەیی یان ڕۆحی ئاژەڵ بدات پێشێلکردنی مافی ئاژەڵە.
2- تاقیکردنەوەکان دەبێ پێشکەوتوو و زانستی بن.
مادەی7
هەر بڕیارێک یان کردەوەیەک کەپێویست نەبێ ئەنجام بدرێت و ببێت بە هۆی کوشتنی ئاژەڵێک، بە جەنایەت لە دژی ژیان ئەژمار دەکرێت.

مادەی8
1- هەر کردەوە و بڕیارێک کە لە دژی مانەوەی هەر جۆرە ئاژەڵە هەردییەک بێت، کۆمەڵکوژی ئەژمار دەکرێت.
1- لەناوبردنی ئاژەڵە هەردییەکان، پیسکردن و لەناو بردنی ژینگە یان کۆمەڵکوژی ئەژمار دەکرێت.
مادەی9
1- یاسا بارودۆخی یاسایی تایبەت بە ئاژەڵان و مافەکانیان دیاری دەکات.
2- پاراستنی ئاژەڵان لە ئەرکەکانی ڕێکخراوە حکومییەکانە.
مادەی10
بنکەکانی پەروەردە و قوتابخانەکان دەبێ هەر لە سەرەتای منداڵیەوە کار بکەن بۆ فێرکردنی پاراستن و ڕێزلێنان لە ئاژەڵان.
جاڕنامەی مافی ئاژەڵان بە فەرمی لە ڕێکەوتی 15 ئۆکتۆبەری 1975دا لە ئەنجومەنی ناوەندی یونسکۆ، لە شاری ئێرس ڕاگەیەنرا. بڕگەکانی ئەم جاڕنامەیە لە لایەن یەکیەتیی نێونەتەوەیی مافی ئاژەڵان لە ساڵی1989 پێداچوونەوەی پێدا کرا و لەساڵی1990 پێشکەشی سکرتێری ئەنجومەنی گشتی یونسکۆ کرا؛ هەر لەو ساڵەشدا بڵاو کرایەوە.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.