بە هاتنی وەرزی سەرماو بەفر مەترسی ڕاوکردن و لە ناو بردنی ئاژەڵە کێویەکان ڕوو لە زیاد بوون ئەکات، بۆیە ئەنجومەن لەم وەرزەدا بەرنامەی تایبەتی هەیەو بە شێوە جۆراوجۆرەکان هەوڵ ئەدات لەم بابەتە زیاتر ڕۆشنگەری بکات و لە ئاکامدا ڕێژەی ڕاوکردن لەم ناوچەیە کەم بکاتەوە، یەک لەو ڕێگانە ڕۆیشتن بۆ دێهاتەکانی دوور و نزیکەو قسەو باس کردن لە گەل خەڵک.
هەر بەو بۆنەوە ڕۆژی هەینی ٢٢ی سەرماوەز تیمێک لە کومیتەی فێرکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە ڕۆیشتنە ئاوایی سەردۆش و بە ئیجازە وەرگرتن لە مەلای مزگەوت هەندێ قسەوباسیان لەگەل خەڵک کرد و لە ئاکامەکانی ڕاو کردن بە تایبەت ڕاوە سمۆرە ئاگاداریان کردنەوە.
هەر لەم دانیشتنەدا تراکتێک کە پێشتر تایبەت بە ڕاوی سمۆرە ئامادە کرابوو، لە نێوان ئامادە بواندا بڵاو کرایەوە.







ثبت دیدگاه