20 دسامبر 2013 - 0:00
شناسه : 111563
بازدید 93
پ
پ

هەر ئەوەندەی چووینە ناو ئاوایی دوو کوڕلە بەراییمانەوە ئەیاندا بە لامانا، یەکیان گەنج و ئەویان نەختێ بە تەمەن تر، قەفەسێکی دارینەیان بە دەستەوە بوو کە دوو بەچکە سمۆرەی تیا دیل کرابوو، پێمان سەیر بوو و زیاتر لە شتەکە کۆڵاینەوە، بەچکە سمۆرەکانیان لەم ئاواییە بە پارە سەندبوو. ئەم دیمەنەمان ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی سەرماوەز لە ئاوایی سێفی ژووروو بینی، بەڵام وادیارە ئەم دیاردە تەنیا ئەمڕۆ نەبوەو تایبەتیش بە ئاوایی سێفی ژووروو نییە، دیاردەیەک بە ناوی گرتن و سەندن و فرۆشتنی سمۆرە، واتە بازرگانی بە ژینگەیەکەوە کە هەموو بوونەوەرەکانی کەوتوەتە مەترسی قڕ بوونەوە.
بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوە لەگەل ئەم دیاردە دزێوە و لە درێژەی کاروبارەکانی کومیتەی فێرکاری، ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەمڕۆ لە دوو تیمی جیاوازدا ڕۆیشتنە ئاواییەکانی گاگل و سێفی ژووروو و بۆ ئامادە بوانی ناو مزگەوت و هەروەها لە ڕێگەی بڵەنگۆی مزگەوتەوە بۆ خەڵکی ناو ئاواییش، لە سەر ئاکامە وێرانگەرەکانی ڕاو قسە کرا.
لە ئاکامدا جەخت کرایەوە کە ئاستی ڕاو کردن لە ناوچەی ئێمە گەیشتوەتە ئەو پەڕی خۆی و ئیتر ڕاو بە واتای قڕ کردنی ژینگە دێتە ئەژمار، بەو بۆنەوە داوا لە خەڵک کرا کە چیتر ڕاو نەکەن و نەهێڵن خەڵکانی هەل پەرەست ژینگە بکەنە قوربانی ساتێ ڕابواردنی خۆیان.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.