لە نێوان هەوڵدان بۆ پاراستنی هەموو گیانلەبەرانی سروشت و باروودۆخی سەرسووڕهێنەری ڕاو، ململانێیەکی بێ بڕانەوەیە. لە بەر ئەم ڕاستیەیە کە ئەنجومەنی سەوزی چیا بەردەوام هەوڵ ئەدات باڵە فێرکارییەکانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا بڵاو بکاتەوە. ئەنجومەن باوەڕی وەهایە خەڵکی پێویستیان بە وەبیر هینانه وەو فێر کردنە، وەبیر هینانەوەی ئەوەی کە ئەم سروشتە چ خێر و بێرێکی بۆ ئێمەو باپیرانمان بوەو فێر کردنی جۆری نوێی هەڵسوکەوت لەگەل ئەم ژینگەیەدا.
لە پێنج تیمی جیاوازدا بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ پێنج ئاوایی، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانبار ئەندامانی ئەنجومەن بەرەو سەرشیو بەڕێکەوتن. نیوەڕۆی ئەمڕۆ چیاییەکان لە کاتێکدا هاوکات لە پێنج ئاوایی (بەردەڕەشە، دووپلوورە، قەمجیان، بسام، کا نعمەت)دا قسەوباسییان لەگەل خەڵک ئەکرد کە کردەوەی دزێوی ڕاو تەنگی بە ژینگەی ناوچە هەڵچنیوە.
بە خۆشحاڵییەوە ئەژمارێکی زۆر لە لاوانی ناوچە ئامادەیی خۆیان بۆ ئەندام بوون لە ئەنجومەن و چالاکیی ژینگەیی دەربڕی. پێشوازی بێ وێنەی خەڵکی ئەمەگ ناسی سەرشیو ورەیەکی تایبەتی بەخشییە ئەندامانی ئەنجومەن.
27 دسامبر 2013 - 0:00
شناسه : 111568
بازدید 87







ثبت دیدگاه