هەروەک دەزانن بۆ درووست کردنی گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان لە کۆمەڵگادا، دەبێ منداڵانی ئەو کۆمەڵگا بگۆڕدرێن، چونکە کۆمەڵگای داهاتوومان لە دەستی منداڵانی ئێستەمانن، هەر بۆیە دەبێ پەروەردە و فێری چۆن ژیان و چۆن مرۆڤ بوون بکرێن و بایەخێکی تایبەتیان پێ بدرێت، هەر بەم بۆنەوە ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ بەدی هێنانی کۆمەڵگا و داهاتوویەکی سەوز دەستی کردوە بە پەروەردە کردنی منداڵان.
منداڵانی چیا هەموو رۆژانی پێنج شەممە لە بنکەی چیا کۆ دەبنەوە و بەرپرسانی بەشی منداڵانی چیا بە مۆسیقا و چیرۆک و… فێری ژینگە پارێز بوونیان دەکەن بە هیوای ئەوەی کە کۆمەڵگای داهاتوومان کۆمەڵگایەکی بە وەفا بێت بەرامبەر بە ژینگەی دایک.







ثبت دیدگاه