خه‌ڵکی ئاواییه‌کان به هه‌ڵ که‌ردنی “به‌نێر”ی دژایه‌تی له گه‌ل ڕاو، بوون به ده‌نگی نیشتمانی لێ قۆماو و ئاژه‌ڵانی به‌سته‌زمان.
له گه‌ل وه‌رزی سه‌رما و به هۆی ڕاوی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ڕاوچیان و هه‌ڵنه‌گری سروشت بۆ هه‌ر چه‌شنه ڕاوێک، به‌فرانباری ئه‌مساڵ زۆرترین دژبه‌ری له گه‌ل ئه‌م نه‌ریته کۆنه‌ی به‌شه‌ردا به خۆوه ده‌بینێ، هاواری دژایه‌تی له گه‌ل ڕاو هه‌موو گوێیه‌کی زڕاندوه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بۆ به‌رگری له ڕاو، خه‌ڵکی شاری به‌رده‌ڕه‌شه و ئاواییه‌کانی ئێنگیجە، دەرەتفێ، کانی سانان، نێ و چۆڕ به شێوه‌یه‌کی خۆڕسک هاتن به هانای ئه‌نجومه‌ن و نیشتمانی برینداریانه‌وه و به هه‌ڵواسینی به‌نێری 2.5 له 3.5 به دروشمی “نه‌هێڵین ساتێ ڕابواردنی ڕاوچی، نیشتمانێک تا هه‌تایه بریندار کات” له سه‌ر ڕێگا گشتییه‌کان و مه‌یانه‌کاندا گڕ و تین و وره‌ی به‌رزیان بۆ به‌رنگاری له گه‌ل ڕاو نیشان دا.
ڕێزدار موحه‌مه‌دی دانش؛ وه‌کوو به‌رپرسی یارمه‌تی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵک ئه‌ڵێت: سروشتی لێقەماوی ئێمە ئەوەندە برینە ئاشکراو شاراوەکانی زۆرن کە پێویستی بە هەموو جۆرە یارمەتی و ئاوڕدانەوەیەکه. ئاشکرا بە نسبەت ئاگرەوە، چونکە هەموو کەس ئەبینێ کە دارستان ئاگر ئەگرێت، بەڵام ڕاو ئەوەندە ئاشکرا نییە! هەموو ڕۆژێ ئەبیسین کە دوژمنانی ژینگە کەڵ و کەو کەروێشک و ورچ و خوگ و ڕێویان بڕی لەم ناوچەیە، ئەوان زۆر دڕندانە بوونەوەرانی ژینگەیان قڕ کردووە! ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا زۆر بایه‌خی به کرده‌وه‌ی خه‌ڵک به تایبه‌ت ئه‌م دژبه‌رییه دا و ئاستی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی ئاواییه‌کانی زۆر به‌رز نرخاند و وێڕای ده‌سخۆشی له‌و به‌ڕێزانه وتی: له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که چالاکی دژبه‌ری له گه‌ل ڕاو زۆر به باشی ده‌ڕواته پێش و خه‌ڵکی زۆر باش به ده‌نگی بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نه‌وه هاتوون به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئاستی وشیاری گشتیی و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ته‌واو، ڕێگه‌مان دوور و سه‌خت و قاقڕه و هیوادارم به‌م کرده‌وانه که ئه‌نجومه‌ن به فێرکاری، پووستر، بڵاڤۆک و نووسراوه جیاوازه‌کانه‌وه ئه‌یکات و یارمه‌تی خه‌ڵکی ژینگه پارێز، ئاستی ڕاو بگه‌یه‌نین به که‌مترین ڕاده‌ی خۆی.
شایانی باسە کە بڕێک ئاوایی تریش ئامادەیی خۆیان بۆ ئەم کارە ده‌ربڕیوه و له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا به‌نێری دژایه‌تی له گه‌ل ڕاو له‌و ئاواییانه‌شدا هه‌ڵده‌واسرێت.
19 ژانویه 2014 - 0:00
شناسه : 111598
بازدید 100







ثبت دیدگاه