24 ژانویه 2014 - 0:00
شناسه : 111604
بازدید 106
پ
پ

رۆژی هەینی ٤ی ڕێبەندان ١٢ گوندی ناوچەی مەریوان بە مەبەستی بەرگری لە ڕاو، میوانداری ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بوون.

لە درێژەی چالاکییە فێرکارییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا سەبارەت بە پرسی ژینگە بە تایبەتی کێشەی ڕاو و ئاکارەکانی، سەر لەبەیانی رۆژی هەینی ٤ی ڕێبەندان، ٤ تیم لە ئەندامانی چیا وەکوو هەموو ڕۆژه هەینییه کانی تر درێژەیان بە گەشتی ژینگە پارێزی چیا دا.

ئەم گەشتە کە ١٢ ئاوایی دیکەی ناوچەی مەریوانی گرتەوە دروشمی “نەهێڵین ساتێ ڕابواردنی ڕاوچی، نیشتمانێک تا هەتایە بریندار کات”ی گەیاندە ئەوایەکانی: وەسنە، گوێزە کوێرە، ئەسراوا، مڕگ، خێراباد، شارانی، شێخە کوێرە، کانی کووزەڵە، کەڵەوێنجە، زەکریان، دەرەناخێ و باراماوا.

ڕاو وەکوو کوشتنی بە ئەنقەستی ئاژەڵان لە لایەن مرۆڤەوە گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر سروشت و ژینگەی زاگرۆس بە گشتی و ناوچەی مەریوان بە تایبەتی. بە هۆی ڕاوی لە ڕادە بەدەر، ده‌رکردنی سەیر و سەمەرەی جەوازی ئەسڵەحە، تەنگ هەڵچنینی خەڵکی بە هەرێمی گیانلەبەران بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر و سووتان و تیاچوونی ژینگەی ناوچە، سروشتی لێقەوماومان وەکوو جەستەیەکی بریندار چیتر هەڵگری ڕاو نییە و ئەم کردەوە لە دونیای سەردەمی ئێمەدا و لە ئاوەها کەش و هەوایەکدا بە ناشیرین و عەیبە دێتە ئەژمار.

ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لەم گەشتەیشدا وەکوو نەریتی هەموو حەفتەیەک بە شی کردنەوەی ڕاو و خستنە بەر باسی کێشەی ئەم کارە نەشیاوە لە سەر سروشتی ناوچە و ئاکامەکانی لە داهاتوودا، داوایان لە خەڵکی کرد بە لابردنی کەرەستەی ڕاو و بەرگری لەو کارە ڕۆڵی ئینسانی، ئایینی و نیشتمانی خۆیان بگێڕن تا بە هەر شێوازێک بووە بەر بە ڕاو و ئاکارەکانی لە سەر سروشت و خۆیان لە باری کۆمەڵایەتی، دەرونی و ئابوورییەوە بگرن.

شایانی باسە لەم هەوڵەی چیادا بۆ بەرگری لە ڕاو تا ئێستا ٤٨ ئاوایی میوانداری لە ئەندامانی ئەنجومەن کردووە و لەم ١٢ گونده‌ی ئه‌م هه‌ینییه‌دا تراکت، پووستر و بڵاڤۆکی تایبەت بە ڕاو بڵاو کراوەتەوە.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.