رۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانباری1392 ی ههتاوی کۆمەڵێک له ئهندامانی کومیتەی ئهنجومهن سەوزی چیای ئاوایی “نێ” دەستیان دایە هەڵپاچینی دارۆکەی دەمووکەی ئامبازبووی درەختەکانی پەڵەیەک لە دارستانەکانی “چاوگی دۆڵاش”.
بیست ئەندامی ئهنجومهن سەوزی نێ بە رێگای فیزیکی، فرمانی بڕینی لق و پەلە دەمووکە لێدراوانی دارە بە ساڵاچووەکانی “گۆڕستانی براکوژاو” و نزیکەی یەک هێکتار لە هەردەکانی داوێنی شاخی میراجییان بەجێ هانی. لە ئەنجامی ئەم خاوێنکردەوە دا چڵ و پۆپە بەربژارەکان هەڵپاچران و لە شوێنی بۆدابینکراو دا سووتێنران.
ئەم هەنگاوە ژینگەپاریزانە بۆ یەکەمین جارە کە بە شێوەی کردەوەیی و زانستی لە جەنگەڵ و دارستانەکانی ناوچە و بگرە لە سەرانسەر جەهانیش دا کراوە.
وەک ئەزانن؛ داری دەمووکە “رسکاوێکی دارینی مێمڵ و لامێژکەرە” کە ئامباز ئەبێت لەسەر داری دارستانەکان، بە تایبەتی درختەکانی: بەڕوو، مازوو، وێوڵ، هەرمێ کورۆسک، گۆیژ و … لە ئەنجامی سازەمەرۆی پێوەندیی بڕێک لە باڵندە و زیندەوەرانی ستارگە دارستانییەکان، وەک پەلەوەری “دەمووکەخۆرە” و بڕێک لە گیاندارانی دارهەڵزنو دارنیشەکانی تر.
26 ژانویه 2014 - 0:00
شناسه : 111606
بازدید 98







ثبت دیدگاه