21 مارس 2010 - 0:00
شناسه : 112614
بازدید 137
پ
پ

له کاتێکدا ژینگه به روخسارێکی ئاوه ڵاوه هه موو حه ز و خۆشه ویستییه کی خۆی ئاراسته ی ئێمه ده کات و روخساری گه ش و سه وز، سه مه ر و سێبه ری فێنک وهه موو هه ستی خۆی پێشکه ش ئیمه د ه کات و ئێمه ی مروڤیش به به جێ هێشتن و رژاندنی زبڵ و ئه شخاڵه کان له ده شت و ده ر، وه ڵامی ئه و هه موو خۆشه ویستییه که پێشکه شمان کراوه ئه ده ینه وه، ویژدان و پێ زانین شتئێ باشه، ئه ویش بۆ گیاندارێکی بێ ده سه ڵات که هه موو کات به زه رده خه نه، په ژاره ی رابردوومانی لێ دوور خستوه ته وه. رێکه وتی 22ی رێبه ندانی 1392ی هه تاوی کاتژمێر 1ی دوا نیوه رو کومه ڵێ (15که س) له گه نجان و لاوانی ئاوایی سێف خوارو، به هاوڕێیی دێیار و شۆرای ئاوایی، له هه وڵ و تێکوشانێکی به رچاودا ده ستیان کرد به خاوێن کردنه وه ی سێ رێیانه ی سێف به ره و ئاوایی، ژینگه پارێزانی ئازیز تا کاتژمیر 5 ی ئێواره ماندوو نه ناسانه و بێ وچان خه ریک کۆکردنه وه ی زبڵ و ئه شخاڵی قه راخ جاده که بوون و پاشان به تراکتۆری دێیاری بو شوێنی تایبه ت گوێزرایه وه و سوتێندرا (هه ر چه ن 2 تا 3 روژتر پیویسته بۆ ته واو پاک کردنه وه ی)، هه ر به م بونه وه له هه موو مروڤێکی به هه ست داواکارین بۆ خاوێن راگرتنی ناوچه که یارمه تیده ر بن و به رانبه ر به ژینگه خۆیان به به رپرس بزانن، به و هیوایه به هاتنی ساڵی نوێ هه موومان پێکه وه دیارییه کی باش ئاراسته ی ژینگه کان بکه ین. به و ئاواته وه
هادی به هرامی دێیاری ئاوایی سێف خواروو

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.