رۆژی شەممە ١٩ی رێبەندانی ٩٢ جووتێک لەقلەق لە شێوەژینی Ciconia Ciconia گەڕانەوە بۆ سەر یەکێک لە هێلانە حاجی لەقلەقەکانی ناو ئاوایی کانی سانان. بە پێی ساڵنامە هاتنەوەی لەقلەق لەم کاتانەدا چاوەڕوان ناکرێت. ئەم رووداوە ژینگەییە بەرهەمی دو کردوکارە. هۆیەکیان نەشەمەی (علامت) ساڵێکی کەم وەشت و وار و گۆڕیانی وەرزگەل پێ نیشان ئەدات. هۆکەی تری ئەوەیە کە ئەم دو پەلەوەرە لە کێبەرکێی هێلانە بەدەستخستن دا کۆچی ناکاویان گرتووەسە بەر. لەقلەق باڵندەیەکی خێرەومەنی سروشتی ناوچە نیوەساردەکانن کە کوچی گەرمیان ئەکەن. جاری وەهایش هەیە کە لە ستارگە کێوسانییەکان دا زستان بەسەر ببەن.
بۆ وتن ئەبێت کە لە ساڵی ١٣٧٢ تا ١٣٩٢ زیاتر لە ٥ هێلانەی دەستکردی لەقلەق لە دێی کانی سانان دا دامەرزراون. ئەگەرچی بە گوێرەی مێژوو؛ هەر لە بناوا (آغاز)ۆ لانە و کڕگا (شوێنی جووچکە هەڵهاوردن)ی ئەم باڵندەیە لە یانە و ماڵی مرۆڤەکانەوە نزیک و پارێزراوی هەبووە.
13 فوریه 2014 - 0:00
شناسه : 112616
بازدید 96







ثبت دیدگاه