چەکی پیرۆز، چەکی شکاوە
ڕێزدار ” ئەحمەد عەزیزی” خەڵکی ئاوایی دەرۆکێ لە ٤٧ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژەهەڵات مەریوان سەر بە ناوچەی هەورامان، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، پاش گەیشتن بەو قەناعەتەی کە چیتر ڕاو کردن کردەوەیەکی دزێوەو پێویستە تەرکی بدات، بڕیاری دا لە کردەوەیەکی نمادین دا تاپڕەکەی خۆی بشکێنێت.
بەو بۆنەوە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت دا و بە ئامادە بوونی ئەژمارێکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و بەشداری خەڵکی ئاوایی، سەر لە بەیانی ئەو ڕۆژە کاک ئەحمەد تاپڕەکەی خۆی شکاند و بەم شێوەیە ڕق و ناڕەزایەتی خۆی دژ بە ڕاو دەربڕی.
ناوبرا لە وتەکانی خۆی دا ئاماژەی بەوە کرد کە << ڕاو کردن لە ئێستا دا، قڕ کردنی ژینگەیە، مرۆڤێک کە دەست ئەداتە کوشتنی ئاژەڵێ لە ڕاستیدا بەشێک لە مرۆڤ بوونی خۆی ئەکوژێت، هەر وەها داوای لە ڕاوچیان کرد کە هەندێ بە ورد بینییەوە بیر لە ڕاو بکەنەوە و کردەوەی بدەن لە پێوانەی ویژدان و کەرامەتی ئینسانیدا>>.
ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە کۆتایی ئەم ڕێوڕەسمەدا وێڕای بەرز نرخاندنی ئەم کارە دەسخۆشی و خەڵاتی ئەم بەڕێزەی کرد.
وێنەی زیاتر لەو گالەرییەدا ببینن،
http://chya.ir/gallery.aspx?Album=515
http://www.aparat.com/v/DjKxc







ثبت دیدگاه