21 فوریه 2014 - 0:00
شناسه : 112634
بازدید 93
پ
پ

ڕۆژی دووی مانگ، یەکەم هەینی ڕەشەمە، ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ڕێز گرتن لە کاک “ئەحمەد عەزیزی” ڕێوڕەسمێکی لە ئاوایی دەرۆکێ بەڕێوە برد.
بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ئەندامانی چیا و لایەنگرانی ژینگە، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، ڕێوڕەسمەکە دەستی پێکرد. “خوایە وەتەن ئاوا کەی” ئەو سروودە بوو کە مناڵانی سەوزی چیا پێشکەشی ڕۆح و دەروونی خەڵک و نیشتمانیان کرد، دواتر بەرنامەکان بەو شێوەیە بەرەو پێش چوو:
– ڕێزدار موحەمەد ناجی کانی سانانی بەرپرسی ئەنجومەن، وتارێکی خوێندەوە.
– ڕێزدار ئەحمەد عەزیزی وتەکانی خۆی پێشکەش بە ئامادە بوان کرد.
– ڕێزدار “ئومێد ڕەشیدی” بە نوێنەرایەتی لە باڵی فێرکاری وتارێکی خوێندەوە.
– ڕێزدار “مەلا حامید” ئەندامی شوورای ئاوایی، بە نوێنەرایەتی خەڵکی ئاوایی وتارێکی خوێندەوە.
– ڕێزدار “موحەمەد عەلی موحەمەدیان”، مامۆستای نموونە، چەن وتەیەکی پێشکەش کرد.
– نمایش کردنی تابلۆی چەکە شکاوەکە لە ناو ئاپۆرەی جەماوەردا.
– ڕێزدار “شەریف باجوەر”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر پەیامی ئەنجومەنی سەوزی چیای خوێندەوە.
خوێندنەوەی ڕێزنامەی ئەنجومەن بۆ کاک ئەحمەد لە لایەن ڕێزدار “عیرفان حسەینی” و پێشکەش کردنی لە لایەن بەڕێزان “کاک عەبدوڵا ئازادیان” و کاک موحەمەد عەلی موحەمەدیان، کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بوو. پاشان تابلۆی چەکە شکاوەکە بۆ بینینی زیاتری خەڵک بەرەو ئاوایی ئێنگیجە سەر بە شاری مەریوان بەڕێ کرا.
شایانی باسە سەر لە بەیانی هەمان ڕۆژ خەڵکی ئاوایی دەرۆکێ لە مزگەوتی ئاوایی کۆڕێکێ ڕێز لێنانیان بۆ کاک ئەحمەد عه زیزی و کاک موخه مه د عه لی موحه مه دیان گرت کە لەو کۆڕەشدا ئەنجومەن بەشدار بوو و تێیدا ڕێزنامەیەکی پێشکەش بە کاک عەلی موحەمەدیان کرد.

لینکی کرتەیەک لە ڤیدیۆی چەک شکاندنەکەی کاک ئەحمەد:
http://www.aparat.com/v/DjKxc

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.