پیرۆز بێ له دایک بوونی چه‌کی سه‌وزمان
ئاسووده بخه‌ون که‌ڵه‌کان، ئاسووده بخه‌ون مرۆڤه‌کان، ئیتر چه‌کی سه‌وز پاسه‌وانه.
شادمان بن و هیواتان به‌رز بێت، ئه‌ندێشه‌ی سه‌وزمان ڕێبه‌ره. هه‌راسان مه‌بن، دره‌نگ مه‌که‌ن، چه‌که‌کانتان سه‌وز که‌ن، ئه‌ندیشه‌ی ڕاستیی سروشتی دایکمان له پشتمانه. چه‌کی سه‌وز ئه‌ندیشه‌ی ئه‌وینی ئینسانێکه له گه‌ڵ وجودی ڕاستی خۆ‌یا یه‌کی گرتووه و قاقای له‌زه‌ت لێ ئه‌دا.
چه‌کی سه‌وز هێمای ویژدانێکه و له چرکه‌ی ماشه‌ی چه‌کی ماڵ وێرانکه‌ر فامی دووباره ژیانه‌وه‌ی گرتووه. چه‌کی سه‌وز ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه، که ماشه‌ی عه‌قڵه و گولله یی ئه‌شق و ئه‌وینه. چه‌کی سه‌وز منم، له‌و په‌ڕی زه‌مانه‌وه هاتووم، په‌یامم پێیه بۆتان:
وه‌رن چه‌که‌کانتان پیرۆز و مێهره‌بان که‌ن، وه‌رن چه‌که‌کانتان سه‌وز که‌ن.
26 فوریه 2014 - 0:00
شناسه : 112641
بازدید 77







ثبت دیدگاه