به پێی نەریتی هەر ساڵەی ئەنجومەنی سەوزی چیا و به بۆنەی هەفتەی دارناشتن و گەڕانەوەی سەوزایی بۆ دارستانەکان و مەرهمێک بۆ بەشێک له دارستانه سووتاوەکانی ناوچەی مەریوان و هەر وەها دروست کردنی پشتێنێکی (کمربند) سەوز بۆ شاری مەریوان و ڕێگری کردن له بیناسازی بێ سەرەو بەرە و ڕاگرتنی لافاو، ئەنجومەنی سەوزی چیا به هاوکاری دایەرەی سەرچاوه سروشتییەکانی مەریوان ئەیەوێت ڕێورەسمی نەمام ناشتن بەڕێوه ببات. بۆیه داوا له هەموو جەماوەری خەڵکی خۆشەویست ئەکەین لەم ڕێوڕەسمه شکۆدارەدا هاوڕێمان بن و کەسانی تریش ئاگادار کەن.
پێنج شەممه ٢٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ی هەتاوی.
کات ژمێر: ١٤:٣٠
شوێنی کۆبوونەوه: پشت مەنبەع ئاوی گەڕەکی تەکیەی شاری مەریوان.







ثبت دیدگاه