ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧١٣، ڕێوڕەسمی خاوێن کردنەوەی ئاوایی لە لایەن ١٢ دێی مەریوانەوە بەڕێوە چوو.
ئەم ڕێوڕەسمە بە شکۆیە کە لە لایەن باڵی دێکانی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە ڕێکخرابوو بە جۆش و خورۆشەوە لە لایەن هاونیشتیمانیانەوە پێشوازی لێکراو بوو بە دیاری نەورۆزانەی خەڵک بۆ سروشت و ژینگەی وڵات.
بەڕێز “ئازاد ڕۆحی” بەرپرسی ڕێکخستنی ئەم کردەوە شیاوە لە ئەنجومەنی سەوزی چیاوە، وێڕای دەسخۆشی لە سەرجەم خەڵکی ئەو ئاواییانە ئەوەی دەربڕی کە ئەنجومەنی سەوزی چیا و بە تایبەت خەڵکی ژینگە پارێزی دێکانی مەریوان هیوادارن ڕێوڕەسمی خاوێن کردنەوەی ئاواییەکان هەموو هەفتەیەک پێش نەورۆز لە هەموو گوندێک پێشوازی لێ بکرێت و ببێت بە کولتووریێکی ژینگە پارێزی و باڵ بکێشێتە سەر هەموو ناوچەکە.
بەڕێزیان لە درێژەی وتەکانیدا دڵنیایی دا کە لە ساڵانی داهاتوودا ئەژماری ئەو دێهاتانەی دەست دەدەنە ژینگە پارێزی بە گشتیی و خاوێن کردنەوەی ئاواییەکان بە تایبەتی، زیاتر دەبن و بەڵێنی بیستنی هەواڵی خۆشتری لە ساڵانی داهاتوو دا.
ئەو ١٢ ئاواییە بریتین بوو لە : ڕەشەدێ، کانی میران، شارانی، ئێنگیجە، دەرەتفێ، نێ، سێف خواروو، سێف ژووروو، نسڵ، نگڵ، بالک و ئاڵمانە.
19 مارس 2014 - 0:00
شناسه : 113654
بازدید 92







ثبت دیدگاه