ڕیوەڕەسمی شکۆداری نەمام ناشتن ڕۆژی دووشەمە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی بەڕێوە چوو.
ئەم ڕێوەڕەسمە شکۆدارە بە بەشداری نزیک بە ٧٠٠ کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و “ئومێد کەریمیان” نوێنەری خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە پشت گەڕەکەکانی لەیلاخی وچوارباخی ئەوشارەدا بە گوڕو تینێکی تایبەتەوە بەڕێوە چوو.
سەرەتای مەراسمەکە بە سروودی “خوایە وەتەن ئاواکەی” لە لایەن گرووپی منداڵانی چیاوە دەستی پێکرد کە سەرەنجی بەشدار بووانی بۆ لای خۆی راکێشا، پاشان “کەمال کۆنەپۆشی” دوای بە خێرهاتن و پیرۆزبایی ساڵی تازە، لە سەر چۆنیەتی بیرۆکەی نەمام ناشتن لەو جێگایە و هەر وەها گرنگی پرسی پاراستنی ژینگە و رۆڵی خەڵکی شاری مەریوان لەو بۆنەدا چەن وتەیەکی پێشکە ش کرد. دواتر “ئیسماییل مەنووچێهری” بەرپرسی دایەرەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان وێڕای سپاس و پێزانین بە کارەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، تیشکی خستە سەر پێویستیی هەڵمەتی بەڕوو ناشتن لە داهاتوو لە شاری مەریواندا.
درێژەی رێوەڕەسمەکە وتەکانی “جەمال قادری” لە سەر چۆنیەتیی نەمام ناشتنەکە بوو .
پاشان ئامادە بووان بەرەو شوێنی نەمام ناشتنەکە بەڕێ کەوتن و نزیک بە دوو کاتژمێر دوو هەزار نەمامی قەزوان، بەڕوو، مازووار، تایلە، ئەرخەوان، هه رمێ، سەروی خومرەیی و سەروی نوقرەییان ناشت .
کۆتایی مەراسمەکە سپاس و ماندوو نەبوونی ناجی کانی سانانی لە بەشداربووان بوو.
ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵی و هۆی ڕازاوەتر بوونی ئەم رێوەڕەسمە بوو؛ بەشداری بەرچاوی ژنان و منداڵان لەم هەڵمەتەدا بوو .
شایانی باسە بووجەی ئەم پرۆژەیە کە بڕیار وایە لە ساڵانی داهاتوویشدا و لە چوار قۆناخدا درێژەی پێ بدرێت و ئەمساڵ قۆناخی یەکەمی ئەم هەڵمەتە بوو؛ له لایەن یەکێک له شارۆمەندانی شاری مه ریوانەوه دابین بکرێت. هەر وەها جێی ئاماژەیە شوێنی نەمام ناشتنەکە (پشت گەڕەکەکانی لەیلاخی و چوارباخی شاری مەریوان) بە هۆی بەرگری لە لافاو بۆ سەر ئەو گەڕەکانە و بەخشینی دیمەنێکی جوان بە شاری مەریوان و دواتر کەڵک لێ وەر گرتنی وەکوو پارکێکی جەنگەڵی، یەکێک لە گونجاو ترین جێگاکانی شاری مەریوانە.
بۆ بینینی وێنه ی زیاتر له م رێو ره سمه سه یری وێنه کانی گاله ری بکه.
25 مارس 2014 - 0:00
شناسه : 113663
بازدید 129







ثبت دیدگاه