ئاگری دارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا ڕووی له زیاد بوون کردووه.
دوابه‌دوای ئاگر تێبه‌ردانی دارستانه‌کانی “کیکن” و “بێکه‌ڕه” هه‌واڵی ٤ ئاگری دیکه مه‌ترسی خسته نێو دڵی ژینگه‌پارێزانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا. به پێی زانیارییه‌کانی به‌ڕێز شه‌ریف باجوه‌ر به‌رپرسی تیمی پاراستنی دارستانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، رۆژی ٣ی خاکه‌لێوه له دارستانه‌کانی نزیک ئاوایی “ڕه‌شه‌دێ” و له ٥ی ئه‌م مانگه‌ش له ئاوایی “کارێز” و دارستانه‌کانی نێوان “سلێن” و “نوێن” له هه‌ورامان و دواتریش له ٦ی مانگ له نزیک ئاوایی “مێرگه درێژ”، حاڵه‌تی ئاگرتێبه‌ردان تۆمار کراوه. خه‌ڵکی ژینگه‌پارێزی ئاوایی سلێن و ساوجی به زووترین کات هه‌ڵئه‌کوتنه سه‌ر ئاگری نزیک به خۆیان و ناهێڵن په‌ره بسێنێت. شایانی باسه که به هۆی که‌شوهه‌وای به‌هاری و خێرایی ژینگه‌پارێزان و ئه‌ندامانی چیا له کۆنترۆڵی ئاگره‌کاندا، خه‌سارێکی ئه‌وتۆ نه‌دراوه له داره‌کان، به‌ڵام به گوێره‌ی وته‌کانی به‌ڕێز باجوه‌ر ئه‌مه یه‌که‌م ساڵه که له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاردا ئاگر به‌رئه‌درێته دارستان و سروشتی ئه‌م نیشتمانه. به‌ڕێزیان له درێژه‌ی وته‌کانیاندا ووشیاری ده‌داته ڕای گشتی که له هه‌مبه‌ر نه‌یارانی سروشته‌وه که‌مته‌رخه‌م نه‌بن و نه‌هێڵن سامانی ئه‌م نیشتمانه بکه‌وێته ژێر ته‌وژمی تیاچوون و قڕکردنه‌وه.
باجوه‌ر، جیا له ئاگر و مه‌ترسییه‌کانی له سه‌ر سروشتی ناوچه، جه‌خت ئه‌کاته سه‌ر “زه‌ویخۆره‌کان” به تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریواندا. به پێی وته‌کانی باجوه‌ر، زه‌وی خۆره‌کان له شوێنگه‌لی جۆراوجۆر به تایبه‌ت جاده‌ی ڕه‌شه‌دێ، لای له‌نجاوا، به‌یه‌ڵه، ئه‌سراوا و هتد ده‌ستیان داوه‌ته بنه‌بڕ کردن و گۆڕانی دارستان به زه‌وی بۆ بازرگانی کردن و فرۆشی تایبه‌ت به خۆیان. به‌ڕێز باجوه‌ر وێڕای به‌رز نرخاندنی ئاستی ووشیاری گشتی له سه‌ر هه‌موو واتاکانی ژینگه و ده‌سخۆشی له خه‌ڵکی ناوچه، ڕائه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌بێ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا له هه‌مبه‌ر تیاچوون و قڕ بوونی سروشته‌وه هه‌ڵوێست بگرن تا سامانی گه‌ل نه‌بێت به میراتی تاکه که‌سی له ڕێگای به‌رژه‌وه‌ندی کاتی‌دا.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ئه‌مه شه‌شه‌م حاڵه‌تی ئاگرتێبه‌ردانه که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاوه تاکاتی دانانی ئه‌م هه‌واڵه تۆمار کراوه.







ثبت دیدگاه