خه‌ڵکی سلێن به به‌ڕێوه‌بردنی خولی پاڵه‌وانی “والیباڵ”ه‌وه به ناوی “جامی ژینگه پارێزی” ده‌نگی ژینگه‌پارێزی خۆیان تا بێ به‌رزتر ده‌که‌نه‌وه.
له ڕۆژانی سێشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه 6 تا 8ی خاکه‌لێوه لاوانی ئاوایی سلێن سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵکی هه‌ستان به ساز کردنی خولی پاڵه‌وانێتی والیباڵه‌وه. له‌م خوله دا شه‌ش گرووپ به ناوه‌کانی: ژه‌ره‌ژ، هه‌ڵۆ، واشه، که‌که‌و، هه‌ڕاڵه برمێ و نه‌چیر به‌شدار بوون که له ئاکامدا تیمی نه‌چیر پله‌ی یه‌که‌م و تیمی هه‌ڵۆ و که‌که‌و پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میان به ده‌ست هێنا. ئه‌ندامانی تیمی نه‌چیر که بوون به پاڵه‌وانی ئه‌م خوله بریتی بوون له: ئومید ئه‌دوایی، موبین ئه‌دوایی، موحه‌مه‌د فه‌ریاد ئه‌دوایی، عه‌بدوڵا ئه‌دوایی، زه‌که‌ریا ئه‌دوایی، ڕامین ئه‌دوایی، موحسن ئه‌دوایی و که‌مال ئه‌دوایی.
شایانی باسه له ئاگر که‌وتنه‌کانی ساڵی تازه‌دا و له ئاگره‌که‌ی به‌ین سلێن و نوێن که له 5ی خاکه‌لێوه به‌ربووبوو، خه‌ڵکی سلێن به خێرایی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌ر ئاگره‌که‌و له که‌مترین ماوه‌دا کۆنترۆڵی ده‌که‌ن و ناهێڵن خه‌سارێکی ئه‌وتۆ بدات.
29 مارس 2014 - 0:00
شناسه : 113668
بازدید 98







ثبت دیدگاه