شاری نۆتشه سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان به شکاندنی چه‌کی ڕاو، سووتاندی قه‌فه‌س و ئازاد کردنی که‌و ئاڵای ژینگه پارێزیی گه‌شاوه‌تر کرد.
ڕۆژی هه‌ینی 8ی خاکه‌لێوه ڕێوڕه‌سمێکی به شکۆی ژینگه پارێزی له “هۆڕي”ی پشت شاری نۆتشه، کاتژمێر 5:30 ئێواره ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌دان که‌س له هه‌موو چین و توێژێکی شار له سه‌ر بانگه‌وازی کۆنه‌ڕاوچیان و سنووقی خێرخوازیی “هانا”ی نۆتشه کۆ بوونه‌وه تا بۆ جارێکی دیکه ڕای نه‌گۆڕی ژینگه‌وانی خۆیان نیشان بده‌ن.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز” مه‌حموود موباره‌کشاهی” وه‌کوو نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و به‌ڕێز “کوورش ئه‌مینی” چالاکی بواری ژینگه له سه‌ر ژینگه و مه‌ترسییه‌کانی کاولکاری به گشتی و مافی ئاژه‌ڵان و پێویستی پارستنیان به تایبه‌تی بۆ خه‌ڵکی دوان و دواتریش به‌ڕێز “ئیسماعیل نۆدشه” به نوێنه‌رایه‌تی کۆنه‌ڕاوچیانی نۆتشه داوای له هه‌مووان کرد تا ڕاو و ئازاری ئاژه‌ڵان لابه‌ن و بێنه ڕیزی پارێزه‌رانی ژینگه‌وه.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به شکاندنی چه‌کی ڕاو له لایه‌ن به‌ڕێز “فه‌خره‌دین قاچاق”ه‌وه جۆش و خرۆشێکی تایبه‌تی به خۆوه گرت. کاک فه‌خره‌دین ئه‌و چه‌که‌ی له منداڵێک سه‌ندبوو که خه‌ریکی کوشتنی په‌له‌وه‌ران بوو. به‌ڕێزیان به‌و کاره شیاوه ئه‌و چه‌که‌ی بۆ هه‌تایه سه‌وز کرد و ئاڵای ژینگه‌پارێزی له ناوچه‌ی هه‌ورامان گه‌شاوه‌تر کرد.
دوابه‌دوای شکاندنی چه‌کی ڕاو، کۆنه ڕاوچیان که‌وه‌کانی خۆیان ئازاد کرد و قه‌فه‌سه‌کانیان له نێو ئاگردا سووتاند تا گڕ و تینی ئاگری قه‌فه‌س ببێت به به‌ڵێن و گه‌ره‌نتی ئاسایش و ئازادی هه‌تایی باڵنده و ئاژه‌ڵانی کێوی و گه‌رمی ئاشقانی ژینگه و سروشتی وڵات. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا پۆستری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له دژایه‌تی له گه‌ڵ ڕاو به ده‌ستی خه‌ڵکه‌وه بوو. شایانی باسه که حه‌وتووی پێشوو له نوێژی هه‌ینی دا به‌ڕێز “موباره‌کشاهی” له سه‌ر ژینگه به گشتی و ئه‌رکی هاوڵاتیان له هه‌مبه‌ر خه‌سار و به‌دڕه‌وشتی به‌رانبه‌ر به سروشت به تایبه‌تی قسه‌ی کردبوو.
جێی وه بیر هێنانه‌وه‌یه که دوابه‌دوای هه‌ڵمه‌تی ئه‌نجومه‌نه سه‌وزی چیا بۆ به‌رگری له ڕاو، زۆربه‌ی خه‌ڵکی هاتوون به هانای ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه و له زۆرێک له گوند و شاره‌کانه‌وه ده‌نگوباسی ئازاد کردنی ئاژه‌ڵان، سووتاندنی قه‌فه‌سه‌کان و ده‌س هه‌ڵگری ڕاوچیان به تایبه‌ت له شوێنه کورد نشینه‌کان ئه‌بیسرێت.
بۆ وێنه‌ی زیاتر سه‌ردانی گالری بکه.







ثبت دیدگاه