شه‌پۆلی ژینگه‌پارێزی تا بێ به‌رفراوانتر ئه‌بێت و له‌م پێوه‌ندیه‌شدا له نایسه‌ری سه‌ر به شاری سنه کاک عه‌لی زه‌ندکه‌ریمی ناسراو به “عه‌لی له‌یلاخی” که یه‌کێک له ناودارانی دژبه‌ری که‌و له ناوچه بووه به‌ڵێن ئه‌دات که چیتر که‌و له دیلی‌دا ڕا نه‌گرێت و هه‌ر 15 که‌وه‌که‌ی خۆی ئازاد ئه‌کات بۆ نێو زێد و سروشتی خۆیان. عه‌لی له‌یلاخی که بۆ هه‌تایه ده‌ست هه‌ڵگری ئازاری ئاژه‌ڵان ئه‌بێت هه‌موو توانای خۆی ته‌رخان کردووه بۆ ئاشتی مرۆڤ و ئینسان. به پێێ هه‌واڵی کاک عه‌لی له گونده‌کانی نییه‌ر، ماراو، که‌چه‌ڵه، وامسانه و گه‌زگه‌زاره‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی سنه به تێکڕا زیاتر له 32 که‌و ئازاد کراون و به‌و ژماره‌یه‌ش قه‌فه‌سی که‌و سوتێندراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌م کرده‌وه شیاوه، ڕاوچیان له‌و که‌وانه و سروشتی نیشتمان گه ردن ئازادییان کردووه و به‌ڵێنیان داوه بۆ هیچ کاتێ ئاژه‌ڵان ئازار نه‌ده‌ن و به دیلی ڕایان نه‌گرن.
شایانی باسه به‌سه‌رهاتی به‌ڕێز عه‌لی زەندکەریمی له سه‌ر ئازاری ئاژه‌ڵان به زوویی له‌م ما‌ڵپه‌ڕه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
05 آوریل 2014 - 0:00
شناسه : 113675
بازدید 99







ثبت دیدگاه