ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و داکوتانی بنێر له ڕۆژانی پشوودا، خه‌ڵکیان له سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی تیاچوونی “هه‌ڵاڵه برمه” ئاگادار کرده‌وه. ده‌قی ئه‌و ئاگادارییه به‌م شێوه‌یه بوو:
“هه‌ڵاڵه‌برمه” یه‌کێ له ناسراوترین گیاکانی کورده‌وارییه که زۆرتر له ناوچه‌کانی هه‌ورامان، ئیلام و لوڕستاندا ئه‌بینرێت. ئه‌م گیا، له حه‌وتووه‌کانی کۆتایی مانگی خاکه‌لێوه و مانگی گوڵان، گوڵی سه‌ر به ژێری ڕه‌نگاوڕه‌نگ ئه‌دات که زۆرترین ڕه‌نگی نارنجییه. به‌رزی ئه‌م گیا ئه‌گاته 150 سانتیمه‌تر و جوانی گوڵه‌کانی هه‌ر ساڵه سه‌رنجی هه‌زاران گه‌شتیار بۆ لای خۆی ڕا ئه‌کێشێت.
ناوی زانستی هه‌ڵاڵه‌برمه (FritillariA IMPERIALLIS )یه و زۆرتر له که‌ژ و چیا سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌شه‌کاندا ئه‌ژی. ئه‌م گوڵه ناوداره خۆی کشاوه‌ته ناوچیرۆک و ڕاز و گۆرانی و شێعر و هه‌میشه هه‌ست بزوێنی بینه‌رانی بووه. له ناو چیرۆکه‌کاندا وتراوه له به‌ر شینگێڕییه که سه‌ری داخستووه و هه‌ر ساڵه به گریان و ئه‌سرین ڕشتن، یادی ئازیزێک وه بیر دێنێته‌وه. ئێستاش زۆر کچ ناوی هه‌ڵاڵه‌یان له سه‌ر دانراوه. وێنه‌ی هه‌ڵاڵه‌برمه له “تاقه‌و‌سان”ی کرماشان، لای شاکانی “ساسانی”ه‌وه هه‌ڵکه‌ندراوه و ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌ر ئه‌خات که چه‌نده ئه‌م گوڵه جوانه له نێو هه‌موو چین و توێژێکدا ئازیز و خاوه‌ن ڕێز بووه.
هه‌ڵاڵه‌برمه بۆ یه‌که‌م جار گه‌شتیارێکی ئه‌ورووپی له ساڵی 1576ی زایینی ئه‌یباته‌وه بۆ وڵاتی “ئوتریش” و ئێستاش له هه‌موو ئه‌ورووپا له گووڵخانه و باخه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رهه‌م دێت و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به شێوه‌یه‌کی سروشتی له لای ئێمه‌دایه و به داخه‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌م گوڵه‌دا که‌مته‌ر خه‌مین.
ئا‌ژه‌ڵان، گۆڕانی ژینگه‌ی ئه‌م گوڵه به باخ و مه‌زرا، سوتانی ژینگه و بازرگانی به‌م گوڵه‌وه له هۆکاره‌کانی تیاچوونی هه‌ڵاڵه‌برمه دێنه ئه‌ژمار، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی له هه‌مووی ئه‌و هۆکارانه زۆرتر بوون و مانی خستۆته به‌ر مه‌ترسی، مامه‌ڵه‌ی گه‌شتیاران و سه‌یرانکه‌رانه که به هه‌ڵکه‌ندنی هه‌ڵاڵه برمه بۆ که‌یفه و خۆشی کا‌تیی خۆیان، بوونی هه‌ڵاڵه برمه‌یان به‌ره‌و ئاقاری تیاچوون بردووه، تیا چوونی گوڵێک که به میراتێکی جیهانی دێته ئه‌ژمار!
هه‌موو ویژدانه ئاگاکان و ئاشقانی ژیان و ژینگه‌ی وڵات ئه‌بێ باش بزانن که ئه‌م میراته کۆنه‌ی به‌شه‌ر، عومرێکی وه‌های نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی مامه‌ڵه‌ی ئێمه وه‌ها بڕواته پێش و هه‌ڵوێستێکی شیاوی له بەرانبه‌ردا بۆ نه‌گرین، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌بێ ئێمه به جێگای هه‌ڵاڵه برمه شین بگێڕین و سه‌رداخه‌ین و ئه‌سرین بڕێژین بۆیه وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له هه‌مووان داواکارین به هه‌ڵوێستێکی شیاو، به وریا کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی و به‌رگری له هه‌ڵکه‌ندن و تیابردنی هه‌ڵاڵه برمه، نه‌هێڵین خه‌سارێکی گران له‌م نیشتمانه برینداره‌مان بکه‌وێت.
20 آوریل 2014 - 0:00
شناسه : 113697
بازدید 92







ثبت دیدگاه