منداڵانی چیا رۆژی پێنجشەممە، لە حەوتووی “هەوای پاک” دا داوای ژینگە پارێزییان لە هاوڵاتییان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گوڵان کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ، ئەندامانی بەشی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە بەرز کردنەوەی درووشمی ژینگەپارێزی چوونە ناو بەشی گەشتیاری زرێبار و سەرنجی هاوڵاتییان و گەشتیارانیان بۆ لای خۆ ڕاکێشا. منداڵانی چیا هەر وەها پووستریان بڵاو کردەوە و هاوکات داوایان لە خەڵکی ئەکرد کە ڕێزی ژینگە بگرن و وریای کردەوەکانیان بن. ئەم ئەندامە هزر بەرزانەی چیا بە خوێندنەوەی سروود و جاڕنامەی تایبەت بە خۆیان کۆتاییان بەو چالاکییە هێنا. بەڕێز “دیار ساسانی” بە نوێنەرایەتی منداڵانی ژینگە پارێز لە جاڕنامەی منداڵاندا داوای لە هەمووان کرد کە وریای زبڵ و پاشماوەی خواردنیان بن و تووڕی نەدەنە ناو سروشت و سەیرانگاکان. بەڕێزیان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی دایە سەر قڕ کردن، تیا بردن و سووتاندنی دارستانەکان و هەر وەها ئاژەڵان و مافی ژیانی هەموو بوونەوەرێکی سەر گۆی زەوی و ئەرکی پاراستنیان لە لایەن هەموو ئینسانێکەوە. جاڕنامەی منداڵان بە جەخت کردنە سەر ڕەوتی تیاچوونی زرێبار کۆتایی پێ هات. شایانی باسه که چالاکی منداڵان لە لایەن خەڵکییەوە زۆر پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێکرا.
شایانی باسە ئەم چالاکییە بە هاوکاری ئیدارەی پاراستنی ژینگەی مەریوانەوە بە ڕێوە چوو و بەرپرس و ئەندامانی ئەو ناوەندەش بەشداری ئەم چالاکییەی منداڵان بوون.
25 آوریل 2014 - 0:00
شناسه : 113704
بازدید 68







ثبت دیدگاه