09 می 2014 - 0:00
شناسه : 113717
بازدید 111
پ
پ

وەرزشوانانی ئەنجومەنی سەزی چیا ڕێگای ٤٥ کیلۆمەتری نێوان مەریوان تا دەرۆکێیان بە مەبەستی زینوو هێشتنەوەی بزووتنەوەی ژینگە پارێزی بە پێ پێوا.
ڕۆژی جومعە ٢ی گوڵان، بەڕێزان “سەلاح سەعید پوور” و دارا دیودار” ڕێگای نووسینگەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە مەیانی باوەڕەشی مەریوان تا گوندی “دەرۆکێ” لە ناوچەی هەورامان بە درێژایی ٤٥ کیلۆمەتریان بە پێ بڕی تا گرنگی ژینگە و ژیانی وڵات بە بیر بێننەوە و مەبەستیان زینوو هێشتنەوەی بزووتنەوەی ژینگە پارێزی کوردەواری بوو کە دوابەدوای گەشتی فێرکاری ئەنجومەن و شکاندنی چەکی ڕاو لە لایەن بەڕێز ” ئەحمەد عەزیزی “یەوە دەستی پێکرد. ئەم ڕێپێوانە ٧ کاتژمێر و ١٠ خولەکی خایاند و ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە بەڕێز سەلاح سەعیدپوور بە هۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری مەریوان هەر ٢ چاو و ٢ دەستی خۆی لە دەست داوە و ئەم بەر بەستەی جەستەییە نەیتوانی بەر بە سەربەستی ڕۆح و هەستی ژینگەپارێزانەی بگرێت. ئەم دوو پاڵەوانە بەم ڕێپێوانە بە کردەوە سەلماندیان کە پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموو ئینسانێکە و مرۆڤ بە حوکمی مرۆڤ بوونی ئەبێ ژینگە پارێز بێت ئەگینا بەشێکی ناتەواو ئەمێنێتەوە. لەم ڕێپێوانەدا ٣ تیمی وێنەگری، فیلم و فریا کەوتن هاوڕێی ئەم دوو وەرزشوانە بوون و لە کۆتایی ڕێپێوانەکەشدا بنەماڵەی بەڕێز ئەحمەد عەزیزی بە ڕێوڕەسمێک، میوانداری ژینگەپارێزان بوون. ئەم دوو پاڵەوانە دوای قسە و باس لە سەر ژینگە دوو کۆنە ڕاوچی ئاوایی “دەل” بە ناوەکانی بەڕێز “لوقمان خۆراهەلە” و بەڕێز “ئەحمەد خۆشامەن” کە چەک و هەموو کەل و پەلی ڕاویان شکاندبوو بە سەر کردەوە و سەوزنامەی “چەکی سەوز”یان پێشکەش بەم دوو ئازیزە کرد. شایانی باسە کە سەوزنامەی چەکی سەوز لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوە بەو کەسانە ئەدرێت کە بە شکاندنی چەکی ڕاو، بۆ هەمیشە دەس لە دژبەری ژینگە بەر ئەدەن. لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا بەڕێز “شەریف باجوەر” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی چیا بزووتنەوەی ژینگە پارێزی و واتای چەکی سەوزی وەبیر هێنایەوە و شوکرانە بژێری ئەوە بوو کە ماڵ بە ماڵ و شار بە شار ڕەنگی ژینگەپارێزییان بە خۆوە گرتووە. بەڕێز باجوەر لە درێژەی قسەکانیاندا دەسخۆشی لە هەموو ئەو ڕاوچیانە کرد کە گەڕاونەتەوە بۆ باوەشی ژینگە و بەتایبەتی باسی ئەو ئازیزانەی کرد کە لە شارەکانی بۆکان و نۆتشە چەکەکانیان شکاندبوو.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.