18 می 2014 - 0:00
شناسه : 113722
بازدید 82
پ
پ

دیارە مێژووی دەسپێکی بزووتنەوەیەک کە هزرێکی هەژاند تا ببێت بە سەرەتای رێگایەکی سەخت و درێژ.
بزووتنەوەیەک کە بوو بە چەپکە گۆڵی پێشکەشیی ژینگەوانان بە دار، بە چیا و رووباران، بە پێ دەشت و سەوزەڵان بە ئاژەڵان، بە دێ، بە شار، بە کوردەواری، بە هەموو مرۆڤایەتی .
ئەو هزرە هەژاوەی دونیا بە چرۆیەک دەهەژێنێت؛ لە رۆژێکێ وەک ئەمڕۆدا، رەوتی خۆی بە مۆری یاسا چەسپاند و لەو رۆژەوە برینی ئاژەڵان تیمار دەکات، دووکەڵی ئاگری دارستان دەکات بە بەرگی خۆی و چڵ بە چڵ داران دەلاوێنێت، هۆرە و سیا چەمانە تێکەڵ بە لرفەی چەم و رووباران دەچڕێت و مرۆڤ بە مرۆڤ واتاکانی ژینگە دەڵێتەوە.
چیاییە سەربەرزەکان! ژینگە وانان! ٢٨ی گۆڵان، رۆژی دامەزراندنی چیا، رۆژی ژینگەتان باش.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.