له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه:
خه‌ڵاتی یه‌که‌می ژینگه‌پارێزی ئێران به ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به‌خشرا.
کورد پرس: ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان خه‌ڵاتی نیشتیمانیی ژینگه‌پارێزی ئێرانی مسۆگه‌ر کرد و ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه به‌و ئه‌نجومه‌نه به‌خشرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: دوێنێ 10ی جۆزه‌ردان سه‌رکه‌وتوانی نۆیه‌مین خولی خه‌ڵاتی نیشتیمانی ژینگه‌پارێزی ناسێندران و خه‌ڵاته نیشتیمانییه‌کانیان له ده‌ستی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران وه‌رگرت.
ناسح قادری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێزیی کوردستان ڕایگه‌یاند: به‌پێی که‌شێک که بۆ چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزی کوردستانه‌وه دانراوه و به ناساندنی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه چالاکه‌کانی کوردستان له‌م بواره‌دا به ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران، له بواری ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان پله‌ی یه‌که‌م و خه‌ڵاتی نیشتیمانی به ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان درا.
قادری به ئاماژه به‌وه‌یکه ئه‌م خه‌ڵاته نیشتیمانییه به‌هۆی چالاکییه باشه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له بواری ڕاهێنان فه‌رهه‌نگ سازی ڕاو و ڕزگارکردنی په‌له‌وه‌ر و شکاندنی قه‌فه‌زه‌کان پێیان دراوه وتی: ڕێکخستنی بزاڤی کوشتنی تفه‌نگه‌کان به ئامانجی ڕاگرتنی ڕاوی په‌له‌وه‌ران له ناوچه، ڕزگار کردنی په‌له‌وه‌ران و ده‌رهێنانیان له قه‌فه‌س، چالاکییه فێرکاری و ئیجراییه‌کان بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌کانی زاگرۆس، دانانی نمام له دارستانه سووتاوه‌کان هۆکاره‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی سه‌رکه‌وتووی وڵات بووه.
02 ژوئن 2014 - 0:00
شناسه : 113730
بازدید 98







ثبت دیدگاه