NRT: شه‌وی رابردوو پڵنگێكی ده‌گمه‌ن له گوندێكی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه.
پڵنگه‌كه له‌جۆری (جاگوار) ه‌و شه‌وی رابردوو به مردویی له‌لایه‌ن چه‌ند جوتیارێكه‌وه له زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی له گوندی (گریانه) دۆزراوه‌ته‌وه.
دواتر پۆلیسی دارستانی هه‌ڵه‌بجه پڵنگه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كه‌یان و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه پڵنگه‌كه جۆرێكی ده‌گمه‌نه.
پڵنگه‌كه درێژییه‌كه‌ی زیاتر له دوو مه‌تره‌و كێشی 80 كیلۆیه.
هێمن كه‌مه‌رخان به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی NRT راگه‌یاند به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ پڵنگه‌كه‌یان كردووه، ئه‌و پڵنگه یان ده‌رمانخوارد كراوه یان مار پێوه‌یداوه بۆیه مردووه‌و پێناچێت راوچی راوی كردبێت.
هه‌روه‌ها وتی پڵنگه‌كه نێره‌و ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌و دانێكی شكاوه كه پێده‌چێت له‌كاتی راوكردندا ئه‌و دانه‌ی شكابێت.







ثبت دیدگاه