ڕزگارکردنی زرێبار وره‌ی نیشتیمانی ده‌وێت/
کورد پریس/ فه‌رمانداری مه‌ریوان فره به‌رپرسی و بڕیاردانی جۆراوجۆر له‌باره‌ی زه‌ریاچه‌ی زرێباری به سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی زرێبار ناو برد و ڕایگه‌یاند: ڕزگار کردنی زرێبار وره‌یه‌کی نیشتیمانی ده‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: محه‌مه‌د فه‌لاحی فه‌رمانداری مه‌ریوان له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ده‌ریاچه‌ی زرێبار وتی: بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی زرێبار کۆمپانیایه‌ک له‌ژێر ناوی ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌ی زرێبار دامه‌زرابوو که به داخه‌وه ئه‌و کۆمپانیایه به ئه‌نجامدانی کاری نا کارناسانه و هه‌ڵه ته‌نیا کێشه‌کانی زرێباری زیاد کردووه.
فه‌لاحی زیادی کرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ریوان ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری و توریستییه، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه داوای چێ‌کردنی قاوه‌خانه و دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی گه‌شتیاری ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و کارانه له درێژخایه‌ندا ببێته هۆی دروست بوونی کێشه و قه‌یرانی جۆراوجۆر.
فه‌رمانداری مه‌ریوان فره‌به‌رپرسی و بڕیاردانی جۆراوجۆر له‌باره‌ی ده‌ریاچه‌ی زرێباری به کێشه‌ی سه‌ره‌کی ناو برد و زیادی کرد: ده‌ریاچه‌ی زرێبار یه‌کێک له ناوازه‌ترین ده‌ریاچه‌کانی ئاو شیرینی دونیایه و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بکرێت ئه‌وا ده‌توانێت ببێته هۆی ڕاکێشانی سه‌رنجی توریست و گه‌شتیاران و هۆکاری دروست بوونی کار و ئیشی هه‌تاهه‌تایی.
وتیشی: ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌توانن ڕێگاچاره‌یه‌کی گرینگ بن بۆ پاراستنی ده‌ریاچه‌ی زرێبار.
فه‌لاحی ڕاشیگه‌یاند: چاره‌نووسی خه‌ڵک به چاره‌نووسی ده‌ریاچه‌ی زرێباره‌وه گرێدراوه و ئه‌گه‌ر زرێبار له‌ناو بچێت چیتر مه‌ریوان به بێ زرێبار مانای نابێت.
11 ژوئن 2014 - 0:00
شناسه : 113744
بازدید 115







ثبت دیدگاه