رۆژی پێنج شه‌مه 29 ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش، سه‌ر به شاری ،ه‌ریوان سووتێندرا.
رۆژی پێنج شه‌مه کات ژمێر 12ی پاش نیوه‌ڕۆ، دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش له چڕترین و جوانترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان؛ ئاگری تێ به‌ردرا و سووتا .
دوا به دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه 3 تیم له تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به خیرایی چوونه سه‌ر رووداوه‌که و ده‌سیان کرد به کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌ڵام به هۆی به‌رزایی زۆری دارستانه‌که نزیک له 1800میتر به‌رزتر له ئاستی ئاوه ئازاده‌کاندا هه‌ڵ کردنی با و سه‌ختی رێگاکه هه‌ڵمه‌تی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ی سه‌خت تر کردبوووه بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له هه‌واڵێکی به په‌له‌دا داوای له هاونیشتمانیان کرد به هانای دارستانه‌که‌وه بڕۆن و یارمه‌تی ده‌ر بن له کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دا دواتر 3 تیمی دیکه له ئه‌ندامانی چیا رێکخران و به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست روانه کران.
پاش 8 کاژێر شه‌ر و به‌ر به‌ره‌کانێی 150 که‌س له گه‌ڵ ئه‌و ئاگره‌داو به سووتانی نزیک له 50 هیکتار له به نرخترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان،کۆتایی به بڵێسه ی ئاگر درا و ئاگره‌که بێ خه‌م و کۆنترۆل کرا.
له نێو ناره‌حه‌تی و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری ئاگر کوژێنه‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی خۆشحاڵی بوو و وره‌ی به ئه‌ندامانی چیا ده‌دا؛ به‌شداری بێ وێنه‌ی خه‌ڵکی ئاواییه‌کانی : نشکاش،ده‌ری، چۆرو به تایبه‌ت خه‌ڵکی به ئه‌مه‌گی ئاوایی نشکاش بوو که به زۆری هه‌ڵیان کۆتابووه سه‌ر ئه‌و ئاگره.
ئه‌و دارانه که له دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش ئه‌ڕوێن و به‌شێکیان سووتا بریتین له : مازوودار به ناوی زانستی( QUERCUS-:LIBANI)، به‌ڕوودار( Q-:BRANTII-LINDL)، وێوڵ( Q-: INFECTORIAOLIVE)،گۆیژه سووره( CRATAGUS MEYERIC)، گۆیژخومری(ره‌ش)( CALBURSENSIS)، هه‌رمێ کورۆسک( PYROS BUISSIERIANA) ، چواله و بڕێ له‌و ده‌وه‌نه کوێستانییانه.
شیاوی ئاماژه‌یه رۆژی پێنج شه‌مه دارستانه‌کانی ئاوایی ئاسنه‌وه‌ش سه‌ر به شاری مه‌ریوان له سه‌ر سنووری مه‌ریوان و کوردستانی عێراق،تووشی ئاگر که‌وتنه‌وه بوون و پاش چه‌ن کاژێر هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و دایه‌ره‌ی سه‌رچاوه سروشتیه کان به هۆی مین رێژ بوونی ناوچه‌که نه‌توانرا به باشی کۆنتڕۆڵ بکرێت.
له‌م چه‌ن ساڵه‌ی رابردوودا دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، تووشی مه‌ترسی گه‌لێکی زۆر بوون و به‌شێکی زۆر له‌م دارستانه به نرخانه، به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ن جار ئاوریان تێ به‌ر دراوه و له ناو چوون و له‌م نێوانه‌ش دا دارستانی ئاواییه کانی: نشکاش،وه‌سنه،بالک، ده‌ری و گوێزه‌کوێره‌ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به هۆی سووتاندنی ده‌یان جاره و داگیر کردنیان تووشی خه‌ساری گه‌وره و قه‌ره‌بوو نه‌کراوه بوون.
20 ژوئن 2014 - 0:00
شناسه : 113757
بازدید 83







ثبت دیدگاه