رۆژی پێنج شه‌مه 29 ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش، سه‌ر به شاری ،مه‌ریوان سووتێندرا.
رۆژی پێنج شه‌مه کات ژمێر 12ی پاش نیوه‌ڕۆ، دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش له چڕترین و جوانترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان؛ ئاگری تێ به‌ردرا و سووتا .
دوا به دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه 3 تیم له تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به خیرایی چوونه سه‌ر رووداوه‌که و ده‌سیان کرد به کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌ڵام به هۆی به‌رزایی زۆری دارستانه‌که نزیک له 1800میتر به‌رزتر له ئاستی ئاوه ئازاده‌کاندا هه‌ڵ کردنی با و سه‌ختی رێگاکه هه‌ڵمه‌تی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ی سه‌خت تر کردبوووه بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له هه‌واڵێکی به په‌له‌دا داوای له هاونیشتمانیان کرد به هانای دارستانه‌که‌وه بڕۆن و یارمه‌تی ده‌ر بن له کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دا دواتر 3 تیمی دیکه له ئه‌ندامانی چیا رێکخران و به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست روانه کران.
پاش 8 کاژێر شه‌ر و به‌ر به‌ره‌کانێی 150 که‌س له گه‌ڵ ئه‌و ئاگره‌داو به سووتانی نزیک له 50 هیکتار له به نرخترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان،کۆتایی به بڵێسه ی ئاگر درا و ئاگره‌که بێ خه‌م و کۆنترۆل کرا.
به‌ڵام رۆژی هه‌ینی 30 ی جۆزه‌ردان کاژێری 4ی دوانیوه ڕۆ ئه‌و جێگایه دیسان ئاگری گرته‌وه و ده‌س به جێ 2 تیمی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ره‌وانه‌ی ئاوایی نشکاش کران و له گه‌ل خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه دوای 4 کاژێر توانرا ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکرێت. به‌ڵام به داخه‌وه دیسان کاژێر 10 ی شه‌وی هه‌مان رۆژ دووباره ئاگری تێبه‌ردراو به رۆشتنی 2 تیمی دیکه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن توانرا ئه‌و ئاگره‌ی ناحه‌زانی سروشت، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌مه 31ی جۆزه‌رداندا کۆنترۆڵ بکرێت.
هێشتا ماندوویی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی چیا، که تازه له کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره گه‌ڕابوونه‌وه؛ نه‌حسابوه‌وه که هه‌واڵی سووتانی دارستانه‌کانی نشکاش بۆ چواره‌مین جار به ئه‌ندامانی چیا دراو دیسان تیمێک له چیا به‌ره‌و کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و ئاگره رێکه‌وتون و به هۆی زۆری ئاگره‌که‌وه داوای یارمه‌تیان کردوه و ئێستا تیمێکی تر به‌ره‌و شوێنی ئاماژه پێکراو به‌رێوه‌ن و تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه ( 1.30 دوانیوه‌ڕۆ) ئاگره‌که هه‌ر به‌رده‌وامه به وته‌ی ئه‌ندامانی چیا له شوێنی رووداوه‌که، رووبه‌رێکی یه‌کجار زۆر له باشترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی نشکاش له ناو چوون و بۆ کوژاندنه‌وه‌ی یه‌کجاری پێویستی به کۆپته‌ر هه‌یه و
تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه کۆبوونه‌وه‌ی (ستاد مدیریت بحران)ی پارێزگای کوردستان یان شاری مه‌ریوان به رێوه نه‌چوه.
ئه‌و دارانه که له دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش ئه‌ڕوێن و به‌شێکی زۆریان سووتاون بریتین له : مازوودار به ناوی زانستی( QUERCUS-:LIBANI)، به‌ڕوودار( Q-:BRANTII-LINDL)، وێوڵ( Q-: INFECTORIAOLIVE)،گۆیژه سووره( CRATAGUS MEYERIC)، گۆیژخومری(ره‌ش)( CALBURSENSIS)، هه‌رمێ کورۆسک( PYROS BUISSIERIANA) ، چواله و بڕێ له‌و ده‌وه‌نه کوێستانییانه.
21 ژوئن 2014 - 0:00
شناسه : 113759
بازدید 94







ثبت دیدگاه