رۆژی پێنج شه‌مه 29 ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش، سه‌ر به شاری ،مه‌ریوان سووتێندرا.
رۆژی پێنج شه‌مه کات ژمێر 12ی پاش نیوه‌ڕۆ، دارستانه‌کانی ئاوایی نشکاش له چڕترین و جوانترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان؛ ئاگری تێ به‌ردرا و سووتا .
دوا به دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه 3 تیم له تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به خیرایی چوونه سه‌ر رووداوه‌که و ده‌سیان کرد به کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌ڵام به هۆی به‌رزایی زۆری دارستانه‌که نزیک له 1800میتر به‌رزتر له ئاستی ئاوه ئازاده‌کاندا هه‌ڵ کردنی با و سه‌ختی رێگاکه هه‌ڵمه‌تی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ی سه‌خت تر کردبوووه بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له هه‌واڵێکی به په‌له‌دا داوای له هاونیشتمانیان کرد به هانای دارستانه‌که‌وه بڕۆن و یارمه‌تی ده‌ر بن له کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دا دواتر 3 تیمی دیکه له ئه‌ندامانی چیا رێکخران و به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست روانه کران.
پاش 8 کاژێر شه‌ر و به‌ر به‌ره‌کانێی 150 که‌س له گه‌ڵ ئه‌و ئاگره‌داو به سووتانی نزیک له 50 هیکتار له به نرخترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان،کۆتایی به بڵێسه ی ئاگر درا و ئاگره‌که بێ خه‌م و کۆنترۆل کرا.
به‌ڵام رۆژی هه‌ینی 30 ی جۆزه‌ردان کاژێری 4ی دوانیوه ڕۆ ئه‌و جێگایه دیسان ئاگری گرته‌وه و ده‌س به جێ 2 تیمی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ره‌وانه‌ی ئاوایی نشکاش کران و له گه‌ل خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه دوای 4 کاژێر توانرا ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکرێت. به‌ڵام به داخه‌وه دیسان کاژێر 10 ی شه‌وی هه‌مان رۆژ دووباره ئاگری تێبه‌ردراو به رۆشتنی 2 تیمی دیکه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن توانرا ئه‌و ئاگره‌ی ناحه‌زانی سروشت، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌مه 31ی جۆزه‌رداندا کۆنترۆڵ بکرێت.
هێشتا ماندوویی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی چیا، که تازه له کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره گه‌ڕابوونه‌وه؛ نه‌حسابوه‌وه که هه‌واڵی سووتانی دارستانه‌کانی نشکاش بۆ چواره‌مین جار به ئه‌ندامانی چیا دراو دیسان تیمێک له چیا به‌ره‌و کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و ئاگره رێکه‌وتون و به هۆی زۆری ئاگره‌که‌وه داوای یارمه‌تیان کرد و بۆیه خێرا دوو تیم تر له ئه‌ئه‌ندامانی چیا له کاژێری 11ی به‌یانی به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌که به رێکه‌وتن و به‌شداری به‌رچاوی ژن و منداڵ و پیرو جوانی خه‌ڵکی ئاوایی نشکاش و یارمه‌تی لاوانی چیا له شاری سه‌وڵاوا و مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی چیا هه‌تاکوو به‌ره به‌یانی ڕوژی یه‌ک شه‌مه 1ی پووشپه‌ڕی 1393ی هه‌تاوی توانرا ئاگره‌که دوای 22 کاژێر به یه‌کجاری کونترڵ بکرێت. به وته‌ی ئه‌ندامانی چیا ده‌یان هێکتار له باشترین دارستانه‌کانی ناوچه‌ی نشکاش له ناو چوون.
23 ژوئن 2014 - 0:00
شناسه : 113767
بازدید 105







ثبت دیدگاه