ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی پووشپه‌ڕ دارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له 5 لاوه سووتان. شه‌پۆلی ئاگره‌کانی ئه‌مساڵ تا بێت فراوانتر و کاولکارتر ئه‌بێت. به پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی به‌شی قه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ر ئاواییه‌کانی تووتمه‌ر، دگاگا، مازی بن، نشکاش و هه‌نجیران به هۆی ئاگرتێبه‌ردانه‌وه خه‌سارێکی زۆریان لێکه‌وتووه و ڕه‌وتی ئاگره‌کانی ئه‌مساڵ؛ ساڵی 89 دێنێته‌وه بیر. به‌رپرسانی به‌شی قه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا وێڕای ئاماژه به به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵکی ئاواییه‌کان له کۆنتڕۆڵی ئاگره‌کاندا، ڕایده‌گه‌یه‌نن که درێژه‌داربوونی چه‌ن ئاگری له ڕۆژدا له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناوچه مه‌ترسییه و ئه‌بێ وه‌کوو قه‌یرانێکی سروشتی چاوی لێبکرێت. شایانی باسه بۆ کۆنترۆڵی ئه‌م ئاگرانه جیا له خه‌ڵکی ئاواییه‌کانی نزیک به ئاگره‌کان ئه‌ندامانی چیا له جووجه‌سازی، هه‌نجیران، سێف و له‌نجاواوه یارمه‌تیده‌ری کۆنترۆڵی ئاگره‌کان بوون.
پێویسته بوترێت که ئاگره‌که‌ی ده‌ور تووتمه‌ر که زۆرێک له دارستانه‌که‌ی سووتاند، کشاوه‌ته ڕۆژی سێشه‌ممه و له کاتی دانانی ئه‌م هه‌واڵه‌دا چه‌ن تیمی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا خه‌ریکی کۆنترۆڵی ئه‌و ئاگره‌ن.
24 ژوئن 2014 - 0:00
شناسه : 113770
بازدید 101







ثبت دیدگاه