به دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی له‌ناوبردن و وشک کردنی چاوگه‌ی کانی دێرینی “بڵ” ده‌ستیپێکراوه “ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی توند له‌م پڕۆژه‌یه، داوای له هه‌موو خه‌ڵکی ئێران کرد ڕێگری بکه‌ن له ئاوگیری به‌نداوی داریان و له‌ناوبردنی “بڵ”.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: “کانی بڵ” کانییه‌کی که‌م وێنه‌یه له جیهان و ته‌نانه‌ت به کورتترین ڕووباری جیهان ناوی لێده‌برێت و مێژووکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 60 میلیۆن ساڵ پێش ئێستا و له ڕیزی ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران تۆمار کراوه.به‌ڵام به دوای ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی داریان ئه‌م کانییه که توانای دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ 2 میلیۆن که‌س هه‌یه که‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له ناو چوون و ته‌نانه‌ت داواکار پارێزگاری کوردستان له وه‌زیری وزه‌ی ئێران و هه‌وڵه‌کانی کارگروپی ڕزگار کردنی کانی بڵ و دیکه‌ی هه‌ڵسووراوانی ژینگه‌پارێزی بۆ پاراستنی کانی بڵ هیچ کاریگه‌رییه‌کانی نه‌بوو و پڕۆژه‌ی ڕووخاندن و له ناوبردنی کانی بڵ ده‌ستی پێکرا و نێزیکه چاوگه‌ی کانییه‌که وشک بکرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له نامه‌یه‌کدا داوا له سه‌رجه‌م گه‌لی ئێران و چالاکانی ژینگه پارێزی ده‌کات یارمه‌تیده‌ر بن له ڕزگار کردنی کانی بڵ و ڕێ نه‌ده‌ن له ناو بڕوات. له نامه‌که‌دا هاتووه:
کانی بڵ پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له سروشتی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها لای خه‌ڵکی ناوچه و به وته‌ی پێشینیان ناوی ئه‌م کانییه له ناوی خودای ئاوی بابلییه‌کان وه‌رگیراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون که ئه‌م کانییه فریشته‌یه‌کی پاسه‌وان له‌سه‌ریه‌تی و دلۆڤانی و دۆستایه‌تی ده‌به‌خشێته ئه‌و که‌سانه‌ی له ئاوی کانی بڵ ده‌خۆنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: ئاوی کانی بڵ به یه‌ک له پاکترین ئاوه‌کانی جیهان داده‌نرێت به‌ڵام ئێستا له‌جێ ئه‌وه‌ی ڕێز و حورمه‌تی بگیردرێت و هه‌وڵ بدرێت بۆ پاراستنی که‌وتۆته ژێر تێغی نه‌زانکاران و ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناکه‌ن و ئاگاداری پێویستیان له‌سه‌ری نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌و نامه و سکاڵایانه‌ی که له‌سه‌ر له‌ناوبردنی کانی بڵ نووسرا، نه‌یانخوێنده‌وه و گوێیان نه‌دایه هۆشداری دانه‌کان و هه‌واڵ و وته‌ی دڵسۆزان و خه‌می ئه‌وه‌شیان نییه ئه‌م کاره چه‌نده‌ها خه‌سار و کێشه‌ی قورسی به‌دواوه ده‌بێت.
له درێژه‌ی نامه‌که‌دا هاتووه: ئێمه وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا وێرای ئه‌وه‌ی پێشتر به ده‌یان جار هۆشداریمان داوه له‌باره‌ی له‌ناوبردنی کانی بڵ و ناڕه‌زایی و ئه‌سه‌فی توندی خۆمان له به‌رانبه‌ر ڕووخاندن و وشک کردنی چاوگه‌ی بڵ، ده‌رده‌بڕین و ڕاشکاوانه ڕایده‌گه‌یێنین هه‌روه‌ک به سه‌دان گه‌ڵاڵه و پڕۆژه‌ی دیکه‌ش، سه‌ره‌ڕای ته‌رخان دانی چه‌ندین میلیارد تمه‌ن پاره به ناته‌واوی مایه‌وه، وا باشتره هه‌ر ئێستا ڕێ بگیردرێت له خه‌سارێکی هه‌ره‌قورس و به ڕوانگه‌یه‌کی عه‌قڵانی تر و دووربینانه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی به‌ره‌که‌ته که ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی سوود و داهاتێکی زۆر زیاتر له به‌نداوی داریان، بپارێزرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خرێته گۆڕستانی شه‌رم هێنه‌ری مێژووی کاولکارییه‌کانی نابه‌رپرسان و داواش له سه‌رجه‌م گه‌لی ئێران، لایه‌نگرانی ژینگه و ژینگه‌پارێزان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان و به تایبه‌ت خه‌ڵکی کوردستان و کرماشان ده‌که‌ین، یه‌ک بگرن و به یه‌ک ده‌نگ له‌پێناو ڕزگارکردنی کانی بڵ و ڕێ نه‌دان به ڕووخاندنی ئه‌م کانییه، ڕێگری بکه‌ن له ئاوگیری به‌نداوی داریان.
10 جولای 2014 - 0:00
شناسه : 113779
بازدید 85







ثبت دیدگاه