هاواری ئاشتیخوازی و نفره‌ت له شه‌ڕ و برسیه‌تی و ئاواره‌یی، ئه‌مڕۆ به‌رزتر له هه‌موو کاتێ، ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕی و ده‌بێته کۆده‌نگیه‌ک له یه‌کیه‌تی و هاودڵی و یارمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ساڕێژکردنی به‌شێک له زامی ئاواره و لێقۆماوانی ” شه‌نگال ” و هه‌نووکه‌ش ئه‌م ده‌نگه پڕ که‌رامه‌ته چووه‌ته قه‌باره‌ی ” که‌مپه‌ینی به‌رگری له کۆبانی و شه‌نگال “. هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه ئێمه‌یش وه‌ک ” ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ” له‌م ڕێگاوه به هه‌موو لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نین که له‌م کا‌ته به‌دواوه هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی کۆده‌نگی و یه‌کیه‌تی و به ناوی ” که‌مپه‌ین ” درێژه به هه‌وڵی ئاشتیخوازی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌ده‌ین و له هه‌مووان داواکارین هاوده‌نگ و هاوکاری ” که‌مپه‌ینی به‌رگری له کۆبانی و شه‌نگال “بن تا ئه‌رکی ئینسانی خۆمان بۆ یارمه‌تی ئاواره و لێقۆماوان به شکۆتر و پڕتینتر بکه‌ین.









سلاوو ریزو حورمه ت بو ئیوه ی به ریز
ئیمه و ه کو کورد ده توانین یارمه تی ده ر بین له بواری ئابوری و سیاسی بو شه نگالو کوبانی ئیستا مروفه کان که که م عاقل دابن و به ره و ئاشتی خوازی هه نگاوو ده نن ئه و هه نگاوه ی که کورد سالهای ساله ئیشاره ی پی ده کات و خه لکی ولاتانی دی ئیستا که م که م پی ده گه ن من یارمه تی خوم ده گه هینمه ده ستان