هیچ کاره‌ساتێک گه‌وره‌تر له شه‌ڕ و ئاواره و برسیکردنی ئینسانه‌کان نییه!
ئاشتیخوازان، مرۆڤدۆستان و پارێزەرانی ژیان و مرۆڤایه‌تی!
جارێکی تر دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ و برسیه‌تی و لێقه‌ومان له گۆشه‌یه‌کی تری ئه‌م جیهانه پڕکێشه‌یه‌دا، به‌رۆکی ژیان و مرۆڤایه‌تیی سه‌رده‌می گرته‌وه. مه‌رگه‌سات و تینوویه‌تی و برسیه‌تی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر نامووس و که‌رامه‌تی مرۆڤ، هاوارو گریانی ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته‌ی “شنگال”ی کوردستانی گه‌یانده ئاسمان… ئێمه چ ئاسان ڕاهاتووین تا کپ و بێده‌نگ، گوێ له دوایین هاوار و گریانی ئه‌و لێقه‌وماوانه بگرین!
به‌ڵام… هاواری ئاشتیخوازی و نه‌فره‌ت له شه‌ڕ و برسیه‌تی و ئاواره‌یی، ئه‌مڕۆ به‌رزتر له هه‌موو کاتێک، ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌بێته کۆده‌نگییه‌ک له یه‌کیه‌تی و هاودڵی و یارمه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ساڕێژکردنی به‌شێک له زامی ئاواره و لێقه‌وماوانی شنگال. ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان له سه‌ر ئه‌رکی ئینسانیی خۆمان به پێویستی ده‌زانین هاوکات و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ مرۆڤدۆستان و ئاشتیخوازانی جیهان، به هاوکاریی مانگی سووری مه‌ریوان، له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی شنگال یاریده‌ده‌ر بین و له‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌شدا، چاوه‌ڕوانی هاوکاری و یارمه‌تییه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزین.
شوێنی کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌تی:
- مه‌ریوان، مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی
- مه‌ریوان، مه‌یدانی شه‌بڕه‌نگ
- مه‌ریوان، مه‌یدانی سه‌رباز
ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان – گه‌لاوێژی 1393:
1- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان 2 – ناوه‌ندی فهرههنگـی- هونه‌ریی ڤــهژین 3- ناوه‌ندی زانستی -فه‌رهه‌نگیی ڕۆنـان
4- ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیـا5- ئه‌نجومه‌نی نمایشی مه‌ریوان 6- ئه‌نجومه‌نی مووسیقای مه‌ریوان 7- ئه‌نجومه‌نی پێشگیری له ئێعتیادی مه‌ریوان 8- ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی نێ 9- ناوه‌ندی فیلم و وێنه‌ی ئاسۆ 10- ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی مه‌ریوان 11- ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره ته‌جه‌سومییه‌کان 12- ناوه‌ندی سڵامه‌تی ژین









کاریکی مروفایانه و دوستانه یه
سپاس بو ته وای خه لکی کوردستان که به شدار بوون
ئه رکیکی ئینسانیه که به بروای ئیمه ده بی هه موو که س به شدار بن…